
02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باشه‌له‌م گرێ ئه‌ده‌م
به‌رو هه‌وارێک رێ ئه‌که‌وم
ئه‌ی پێ نه‌گێشتووترین خه‌یاڵی دڵم
کاڵ ... کاڵ
ئه‌تچنێنه وه
کچ بوونم به کۆڵما ئه‌ده‌م
قژه‌کانم به چارشێوی خۆر دائه‌پۆشێنم
ئه‌بێ برۆم به‌ر له‌وه‌ی ئێواره بێت
و پیاوێک گاڵته به شه‌قام بکات
ئه‌م شیعره‌م دووگیانه
وه ک ژنێک زیسانه
زستان
ئه‌خه‌وێ له کۆڵان
شه‌قام چه‌قاوه‌ته پێم
دڵم ئاژیر ئه‌کێشێت...
ده‌سته‌کانم ئه‌قیژێنن...
له به‌ر خۆمه‌وه به‌وردی ئه‌لێم
"من ماره براوی ئاسمانم له په‌نجه‌ره بوونت ناروانم"
من به کۆتایی ئه‌م شیعره ته‌واو نابم
له رۆحتا به‌رز ئه‌بمه‌وه وه‌ک دیوار
وه‌ک ماسی چۆن له ئاوا ره‌نگ ئه‌داته‌وه
منیش له نێو فرمێسکه‌کانم
له سه‌رگۆنام ره‌نگ ئه‌ده‌مه‌وه
ئه‌رۆم.. سنووره کانی خه‌یاڵ جێ ئه هێڵم
هیچ په نجه‌ره ییک ناکه‌مه‌وه
کۆڵان شووین پێکانتی پێوه دیاره
ئه‌رۆم.. باشه‌ڵه‌م گرێ ئه‌ده‌م
ژن بوونم له ژیان ژه‌نگی گرتووه
پیاوێک له ناخمدا پێ ئه‌که‌نێ
سێبه‌ری دنیا ئه‌شکێته سه‌ر رێگه‌م
هه‌نگاوێک لێم ئه‌روانێت
من ئه‌بی بفرم
به‌ر له‌وه‌ی قه‌فه‌س برۆخێته سه‌ر بروای فرینم ژیلا سه‌فایی ــ دیوانده‌ڕڕه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|