1
نیوتن یاسای ڕاکێشانی دۆزیەوە
دەیان هەزار شەهید ، دەکەون
بێ ئەوەی جیهان یاسای مرۆڤایەتی،
بدۆزێتەوە.
2
بینینی هەر تەرمێک
لە ناخەوە دەمهەژێنێ
دەرگای حەوشەکەمان
هەر بە کراوەیی جێ دێڵم
نە وەک شەو درەنگانێ
بگەڕێنەوە
بۆ باوەشی فریشتەکان.
3
له‌وه‌ته‌ی رۆیشتوون
ماڵێکمان هه‌یه
له چۆڵیی،
حه‌وشه‌یه‌کمان هه‌یه
له ته‌نیایی
ژوورێکمان هه‌یه
له دڵته‌نگیی
باخێکمان هه‌یه
له خه‌مناکیی
گۆرانییە‌کمان هه‌یه
له بێده‌نگیی
ئاوازێکمان هه‌یه
له تاریکیی
ئاسمانێکمان هه‌یه
بۆ فرمێسک کۆکردنه‌وه
خاکێکمان هەیە بێ ووڵات.
4
به‌رگی ره‌ش هه‌موو مرۆڤه‌کانی داپۆشیوه
خه‌م، دڵی هه‌موویانی داگیرکردوه
نازانن بۆ...؟
چونکه (جه‌نگ، کوشتن، فه‌نابوون)
هه‌موو جیهانی ته‌نیوه
خودایه..
جه‌نگ شکۆمه‌ندیی و به‌هاکان و میهره‌بانیی
تێکشکاندوه و
شاره‌کانی بێده‌نگ کردوه و
ماڵه‌کانی پڕ له ته‌نیایی کردوه و
چاوه‌کانی به چاوه‌ڕوانیی سپاردوه و
ژیانی مرۆڤی بێ نرخ کردوه.
ده‌ریا ڕه‌واندزی ــ که‌نه‌دا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )