1
له ترۆپکی رقه‌وه,تا…قولاپه‌ی پای ئایله‌مه‌نه‌کان
مه‌ودای ته‌نیاییمه!
له گرێجنه‌ی درگاوه‌تا ناخی نێئۆنه‌کانی شه‌قام,هه‌رێمی شه‌یداییمه
له ده‌ستت دێ
بمسڕیته‌وه؟!
2
که زه‌ریای هێمنی چاوت ئه‌مدوێنێ
شه‌پۆل شه‌پۆل سه‌رشێت ده‌بم و
له که‌ناره‌کان دوور ده‌که‌ومه‌وه و
بۆ ژه‌نینی ساز و سه‌ما
له ناخت‌دا ...
شین ده‌بمه‌وه!
3
بریا مه‌رگ جگه له وڕینه‌ی ره‌شه‌با
چیتر نه‌با
کاتێ ده‌ربازبوون له شه‌و
سێ له چوار لاپه‌ڕه‌ی چاره‌نووسی قووت دا!
4
له‌و کاته‌وه‌یدایه حه‌وا
بێزووی به سێوێکی سوور کرد
تاکوو ئێستا
هه‌ر
" سه‌ربه‌ستی"
هه‌لپه‌زا و هه‌لپه‌ز کۆچ ده‌کا ورێ نه‌که‌وتووه بێته دنیا!!!
مریه‌م نامداری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )