خه‌ونه سپییه‌كان
ئه‌م ده‌قه له پانزه‌هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ به هاوبه‌شی خه‌ڵاتی دووهه‌می پێ به‌خشرا.
1
بۆ گه‌یشتن به تۆ،
خۆم جێ ده‌هێڵم
بۆ ته‌نیایی،
تۆ...!
2
ئه‌مهه‌وێ ده‌ست بخه‌مه ناو ده‌ستت
به‌ڵام دوا ئه‌كه‌وم!
3
نیشتمان به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو جێهێشتنه ناگرێ،
ئه‌ترسم رۆژێك رابردووش جێی بێڵێ!
4
به چه‌ند گۆرِیتر
گۆرِستانی هه‌ڵه‌بجه
به سلێمانی ئه‌گا!
5
بۆ ئه‌وه‌ی شیعرم خۆی نه‌كوژێ،
ئێستام به رابردوو داپۆشی
ته‌مه‌نم به جوانیت!
6
خۆزگه ژووره‌كه‌م،
خاڵی ئه‌بوو له ستیانه‌ی زووقم و
نیشتمانیش،
سپی له لافیته‌ی ره‌ش!
7
مه‌نفایه‌ك ماندووبوونی له قاچه‌كانی خۆی ته‌كاند
كۆڵانه‌كانی كه نه‌بوون به جانتای پرِله سه‌فه‌ر
ماڵه‌كه‌ی پرِبوو له پشووی ره‌نگاو ره‌نگ
خودایا كه‌ی نیشتمانیش ئه‌كه‌یته مه‌نفا!
8
به‌دوای باوكمدا گه‌رِام
قاچه‌كانم لێ ون بوون !
9
گه‌ر نازانی مردن چه‌نده سپییه،
وه‌ره سه‌یری زستانی دڵی من بكه!
10
بۆ ئه‌وه‌ی فرمێسكی ته‌نیاییم به‌هه‌ڵم نه‌بآ،
چاوه‌كانمت له په‌نجه‌ره‌ی به‌فرا دانا!
11
شیعرێك گه‌ر بارانی ته‌نیایی نه‌بآ
تۆزی ماندووبوون،
قاچی وشه‌كان داده‌گرێ!
12
گه‌ڵای پێوه نه‌ماوه
ئه‌و دره‌خته‌ی ئاومان ئه‌دا
رۆژانی دیدارمان!
13
ئه‌ی راوكه‌ری ئاسك
ئه‌مرِۆ ئه‌و
چه‌نده رای كردبوو؟!
14
ئاخ ئه‌ی مناڵی ده‌ست فرۆش
خه‌ونت چییه
كاتی ترافیك لایت؟!
15
هیچ كات به‌ری نه‌گرتووه
تاقه دره‌ختی حه‌وشه‌كه‌مان!
16
بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌كانم سانسۆرِنه‌كرێن
له جیاتی مه‌مكت
نووسیم سینه!
17
كه خۆم له ئێواره‌ی زستانی تۆ هه‌ڵكێشا
دڵم زوقمی مردنی گرت
تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ
بێ دڵ خه‌ونی سپی ئه‌بینم!
18
كۆڵانی ده‌نگم،
هه‌ر وه‌ك كۆڵانی حه‌زه‌كانی دایكم
باریكه!
19
ته‌مه‌نی ساڵه تاریكه‌كانی باوكم،
به قه‌ت ته‌مه‌نی
دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ی ناو ژووره‌كه‌یه‌تی!
20
ره‌نگه ژیان هه‌ر ئه‌وه بێ
كه من ته‌نیا، له پێكی ته‌نیاییدا شه‌وه‌كانم هه‌ڵده‌م و
تۆش!
له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك بتهه‌وێ
21
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌تدۆزمه‌وه،
باران هه‌نگاو به هه‌نگاو
جێ پێ كانتی ئه‌سرِییه‌وه!
ئازاد به‌هین ــ بۆکان