دەتەوێ بمدۆزیتەوە؟
ده‌ته‌وێ کۆم بکه‌یته‌وه.؟
بیستم ماندووی،
به‌ڵام
به‌په‌رۆشەوە بگه‌ڕێی و
بمدۆزەرەوه.
بگه‌ڕێ کۆڵان بە کۆڵان
ده‌رگا به ده‌رگا
جێ‌ژوان به جێ‌ژوان
تا ژێر سێبه‌ری
هه‌موو
درەختە‌کانی شار
دەتوانی بمدۆزیته‌وه
بمدۆزه‌رەوه،
ئه‌گه‌ر توانیت کۆم بکه‌ره‌وه
بزانم دەتوانی؟
من هه‌ر لێره و
هه‌ر له وێ نیم
هه‌ر پارچه‌یه‌ك و
دوان و سیان نیم،
ئه‌گه‌ر توانیت
بگه‌ڕێ بمدۆزه‌وه و
کۆم بکه‌ره‌وه
چاو بۆ چی من دەگێری؟
بۆ خۆشەویستیم!
کینە هات و بردی.
چاوەڕوانیم!
بۆ تۆ لەکەناری درۆکانتدا
بەجێ مای بەجێ
دەستەکانم ترازن
لەدەستت و
لە ئەژنۆی خەمت ئاڵاون
لێوەکانم!
دوور لەلێوت لێو بەلێوی
بادەی مەستن!
لەچیم دەگەرێی و
بیدۆزیتەوە
لەکوێ دەتەوێ
کۆم بکەیتەوە؟!.
ئــەفـســـانـە ســـروش _مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )