ناتوانی چاوەکانم لەگەڵ باران ئاشتکەیتەوە
وا هەست دەکەم ئەم دڵەی تۆ
وەکو دەریا فراوانە،
بەڵام دەرکەوت،
ئەو دڵەی تۆ هەر جوار وەرزی بێبەهارە
وا هەست دەکەم، فریوم ئەدەیت،
بەڵام توانای فریودانی مەرگی منت نییە
نزا ناکەم
بەدواتا ڕاناکەم !
وا هەست دەکەم
ماڵئاوایی لە ئەوینی دڵی منا دەکەی
دەزانم،
کەدائەبڕێی،
ئامیزم،
بە ئامیزت ناگات،
بەڵام بۆنەکەی جێ بێڵە
دەزانم بەیانی زوو
لەگەڵ تریفەی مانگە شەوا
جێم دەهێڵی ،
بەڵام رەنگەکەی جێ بێڵە
دەزانم دوور دەڕۆیت
ئەمە گەورەتریین خەزانە،
بەڵام بەهارێ جێ بێڵە.
نەتوانی چاوەکانم ئاشتکەیتەوە لەگەڵ باران.
ئێستا بێتۆ ژیان چ سەمفۆنیایەکی حەزین دەچڕی،
بێتۆ دەریا دەریایەك ئەشك دەرێژێ.
دەریا ڕەواندزی _کەنەدا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )