موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4191  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


و. هێمن مەردانی

سروودی هەتاو نۆشەکان

ئەمە سروودێکە،
کە لە ناو قاپە قوڕینەکانا
خۆر دەنۆشن،
ئەمە چنراوێکە
چنراوە کەزییەک لە ئاگر
کە لە سەر لاجانگی ڕەش ئەسمەری قارەمانە پێخواسەکان
لە شەپۆڵان دایە.
و وەک مەشخەڵێکی خوێناوی
گڕئاوییە
منیش ئەو قارەمانانەم بینین
منیش وەشەپۆلانم خست، ئەو کەزییە
منیش تەک ئەوان
تێپەڕیم
لەو پردەی تێکەڵ بە خۆڕ بوو.
منیش لە قاپە قوڕینەکانا،
نۆشیم خۆر
منیش ئەو سروودەم خوێندەوە.......
دڵەکانمان
خوڕەخوڕیان لە زەوی گرت
و ئەوسا کە دەمی شێڕانی یال زەردمان هەڵدڕی
سوکناییمان گرت!
هەڵبەزینەوە:
سوار ڕەشەبا بووین!

ΩΩ

ئەو هەڵۆیانەی لە گابەردێکەوە بۆ گابەردێکی تر لە فڕینان
باڵە زێڕینەکانیان لە ژێڕ تیشکی نوورا لێک دەدەنەوە.
ئەو سوارانەی بە مەچەکی ئاگرین
لەسەر هەسپە سەرکەشەکانیان
قەمچی دەوەشێنن
هروژمێکە
هروژمێک بەرەو خۆر
خۆر دەستەمۆ ئەکەین
گرتنی خۆر نزیکە.
تەکمان نەیەن
ئەوانەی لە فرمێسکی چاوانی کەسوکاری خۆیان
دەنکەکانی زنجیریان(خەناوکە) لە مل دایە،
ئەوانەی بە دڵ زیندوون.
ئێستە:
لەو ئاگرەی لەخۆرەوەنازلبووە
بە مڵیۆن دڵی سوور،هالەگڕااااا
تۆش دڵت دەرخە لە ناو قەوەزەی سنگتا
بیهێنە دەر
خلۆری کەوە بۆ ناو ئەو ئاگرەی
نازل بوو لە خۆر
دڵت پەیوەستی دڵمان بکە
هروژمێکە
هروژمێک بەرەوخۆر
خۆر دەستەمۆ دەکەین
گرتنیخۆرنزیکە.
ئێمە لەدایکبووی خۆڵ و ئاگر و ئاو و ئاسنین
ژنەکانمان مەمکی هەتاو دەگرنە دەمی مناڵەکانمان بۆ نۆشینی خۆر
و ردێنی مسینی ئێمە بۆنی زەوی دەدات
گەرمی گەرمین.
ئەو سروودە،
_ ئەو دەنگە_
هێز و بڕستی ئەم دەنگە
پەردەیێک دەکێشێتە
سەروچاوی گورگە برسییەکان
و ئەوان
لە شوێنی خۆیان زەوی کووت دەکات.
ئەمر کە تاکوو بمرین !
ئەمر کە !
ئێمە لەو دەنگە دا
لە تروپکی ئەم دەنگەدا
هەتاو دەنۆشین.
غار دەدەین
وغار دەدەن ،
لە ناو تەمتوومانی ئاسۆ سووتاوەکاناغار دەدەن
ئەو ئەسپانەی سەرنێزەکانیان، دڕ بە سنگی ئاسمانائەدەن
هروژمێکە
هروژمێک بەرەو خۆر
خۆر دەستەمۆ دەکەین
گرتنی خۆرنزیکە.
زەویمس،
ئاسمان مس،
هاوار کە سروودی نۆشەرانی خۆر
هاوارکە
هاوار ئەکەم.

نازم حیکمەت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید