له‌یلا
له کوێ بووی ...؟
ماچ و بارانم بۆ هێنابووی
له‌وبه‌ری شه‌قامه‌وه
کوڕێک هاوار ده‌کا
ده‌رکه‌که‌م لێ بکه‌وه
ئه‌و بارانه ته‌ڕم ده‌کا
بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه
ماچه‌کانم خووسابوون
ئاخ له‌یلا
ئه‌و ئێواره‌یه چه‌نده حه‌زده‌که‌م
له ماچه‌کانم دا بتوێیه‌وه
له سیگارێکدادووکه‌ڵی یادت ده‌مبا و منیش
خووساوی
خووساوم
له گوێسوانی سه‌ربانێکه‌وه
کۆترێک پێم ده‌ڵێ:
له‌یلا مژه
له‌یلا هه‌ڵمه
به‌سه بڕۆ تکایه
خه‌ونی ئه‌و بارانه‌مان لێ مه‌شه‌مزێنه
قاسم تاباک ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )