له چواره‌مین وه‌رزی بزه‌ت‌دا
بزه‌ت چوار وه‌رزه
وه‌رزی یه‌که‌م
له ڕۆژهه‌ڵاتی بزه‌ته‌وه
شێست و پێنج ده‌ره‌جه بۆولاوه
له سووچێکی لێوت‌دا
گۆڵدانێک
ده‌سته‌کانی له‌وبه‌ر دیوی په‌نجه‌ره‌کانی زه‌رده‌خه‌ت‌دا چاوه‌ڕوان
چاوه‌ڕوانی کیژۆڵه‌یه‌کی ڕووسووری تارا سوور
کۆڵان به کۆڵان له دڵداره‌که‌ی ده‌گه‌ڕا
ئادرێس: شه‌قامی ژماره 11
وه‌رزی دووهه‌م:
سیفر ده‌ره‌جه بۆ هیچ لاوه
له هیچ سووچێکی لێوت
شه‌ونمێ نییه بۆ گوڵدان
به‌ڵام گوڵدان
ده‌سته‌کانی له‌وبه‌ر دیوی په‌نجه‌ره‌وه چاوه‌ڕوانه
کیژۆڵه‌ی ڕووسووری تارا سوور
له ئادرێسی دڵداره‌که‌ی ده‌گه‌ڕا
ئادرێس: نازانم، ده‌ڵێن بێ سه‌ر و شوێنه
وه‌رزی سێهه‌م
له باکووری بزه‌ته‌وه
تۆزقاڵێک ده‌ره‌جه به‌و لاوه
جارجاره گوڵدان سه‌رشێتانه ده‌سته‌کانی ده‌کاته مست و
ده‌شکێنێ په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌ڕوانی
کیژۆڵه‌ی ڕووسووری تارا سوور
ئێستاش دڵداره‌که‌ی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه
ئادرێس: چه‌ند شه‌قام ئه‌وبه‌رتر
ژماره‌که‌شی نازانم
له باشووری بزه‌ته‌وه
بیست و یه‌ک ده‌ره‌جه به‌لای زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوه‌کانت‌دا
کیژۆڵه‌ی ڕووسووری تارا سوور
دڵداره‌که‌ی دۆزێوه
ئادرێس: زۆر سه‌ر ڕاسته
چاوێک له‌وبه‌ر که
ها ها
قیت و قونج ڕاوه‌ستاوه.
یاقووب خزری ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )