هه‌واڵ
شهقێکله رۆژنامه
ئهگهرپارووی درۆ بادا
"سه‌ر دێڕی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م بیابانێک قه‌وما که ناخی به‌رد وه‌له‌رزه که‌وت،
ئه‌مه دوایین و یه‌که‌مین کاره‌سات نییه که رۆژنامه له ره‌گه‌زی خۆی لایداوه."
زهینیمرۆڤی سه‌رده‌م
شیڕهیدێ له ژه‌نگ
ئاسنی14
عاشقانهتریندیاری دوو دڵدار
کوڕێکبه دیار کچێک مندار ده‌بێته‌وه.
"به پێچه‌وانه‌ی گورگ زستان خه‌نجه‌رێک بوو له سه‌ر سینگی دوو دڵدار، په‌نجه‌کانی خۆر له بینی لاوێک قین ده‌سوێ،
خۆر چ سێداره‌یه‌ک بوو به باڵای دارستانه‌وه."
له‌کونجی کتێبخانه‌یه‌ک
بۆگهنێکدێ
به وێنه‌ی نێوگه‌ڵی سه‌گێک
کهگلکۆی لاوێک ده‌لێسێته‌وه.
"سینگ و سه‌ده‌فی نووسه‌رێک که ئاواڵه‌یه بۆ گولله‌ی فه‌رمانده‌یه‌ک،فه‌رمانده‌یه ک له چین و توێژی کرمه‌کان"
له‌شه‌قامێکی مۆعتاد دا
هه‌نگاوبه هه‌نگاوی پشیله‌یه‌ک
باسییهک ده‌که‌ین
که بیری من کادێنێکه له بارووت و
سینگیئهو
پێدهشتێکهله په‌یڤین.
"وت و وێژی به‌رد و بیابان که ئاکامی کۆمه‌ڵکوژیه‌ک بوو له زاتی رووباردا"
رۆژنامهوهبهر شه‌ق دهن
چبێشهرمانه
درۆدهکرمێنێ.
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )