یه‌سنا
پێیه‌کانم له خۆم ون ده‌که‌م
نه‌کا ئێواره‌یه‌ک بۆنی ئه‌م کۆڵانه ده‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ
خۆم له خولیاکانم ده‌شارمه‌وه
نه‌کا به‌یانی یه‌ک ئه‌م کانی یهچیرۆکه شێعری مه‌رگم, بۆ ماسێکانی ده‌ریا به‌رێ....
خۆم له خۆمدا ده‌توێنمه‌وه
نه‌کا رۆژێک رۆحم,نێونیشانی خۆم
له تۆ پرسێ
یه‌سنا
ئه‌وه سه‌ره‌تای له دایکبوونی ون بوونم بوو
ئه‌و ساته‌ی ره‌هێڵه‌ی به‌رد ده‌باری و
که‌ڵه‌که‌ی ده‌کرد به‌ره‌و ئاسمانی خوا
یه‌سنا
من و تو خواشمان له خۆمان تۆراند
ئه‌وساته‌ی شهقامله سه‌ر جاده‌ی بیره‌وه‌رێکانمان پیاسه‌ی ده‌کرد
گه‌ڵا گهڵاشۆڕهبیمان ئیشک کرد
ئه‌و ساته‌ی خوا سکاڵای ئه‌نووسی له جێ ژوان
یه سنا
چ سه‌ره‌تایه‌کی ڕهشهڕهشهمه وچ مێژوویه‌کی بێبڕانه‌وه
یه سنا
لێره هه‌ر به‌فر ده‌بارێ و که‌ڵه‌که ده‌کا
بڵێی له وڵاتێکی تریش ...؟
لێره هه‌ر تۆفانی ڕه‌شه‌مه‌یه تف له کانی ده‌کا
بڵێی له وڵاتێکی تریش ...؟
لێره هه‌ر ئاوێنه‌یه ترۆر ده‌کرێ
بڵێی له وڵاتێکی تریش...؟
یه‌سنا ونم
یه‌سنا
ماوه‌یه‌که نێونیشانی خۆم
له تابڵۆکه‌ی سه‌ر کۆڵانه‌که‌مان ده‌پرسم
یه‌سنا ونم
ونمیهسنا
له ناو ڕه‌هێڵه‌ی به‌رد و
که‌ڵه‌که‌ی ڕه‌شه‌مه
یهسناونم
ونمیهسنا
و
ن
م
ی ه س ن ا
قاسم تاباک ــ مه‌هاباد