هه‌ساره‌یه‌ک پڕ له غه‌م و سوحبهتی ئێواره
ئاوه‌دانترین وه‌رزی قسه‌ت بوو
سڵاوێک
که دوێنێ هاتیوه لام
وه من تێر به ئێواره‌یه‌ک سوحبهتم کرد
وه تۆش تێر به عیشق دایکایه‌تی
بڕیار بوو ده‌ستت پڕ له عه‌تر که‌ی
له بۆنی ئه‌و ڕیحانانهی
شین ده‌بوون له نێو باغچه
به سوحبهتی ئێواران فێریان که‌ی
ئه‌و چاوانه‌ی ئێستا ماون له سه‌ر ڕێگا
بڕیار بوو باوه‌شت کورتترین دیوار بێ بۆ گڕووم
وه‌نه‌وزێ بده‌م تێیدا
به‌ڵام هه‌ر که ڕووخا
ئه‌وه سه‌ری منه‌و ههنیسک
هه‌ر ده‌مه‌ی بۆ لایه‌ی ده‌با
هێنده غهبارم
ده‌زانم
ئاخرێکه‌ی که غه‌م ده‌مبا
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )