وێنه‌ی چه‌ند دیمه‌نێک
سیسرکه ده‌خوێنێ
کاتژمێر له تک تکایه
ژێر باڵی شه‌و
گۆڕه‌پانی کزه‌بایه
خه‌ڵکی گوند، بێ شه‌ون
تێکۆشان له کۆڵن له نوێنا
شوان دوای پشوویه‌ک
ران راده‌دا له شه‌وێنا.
تیری تریفه ده‌هاوێ مانگ
له ده‌لاقه‌ی ئاسمانه‌وه
له دوندی چیا تاپۆیه‌ک
له ترسان خۆی ده‌خواته‌وه.
ئه‌ستێره‌یه‌ک له‌وی تر
به هێمنی چاو داده‌گرێ
له ژێر پووش و پڵاشی باخ
ژیژکێ هه‌دا ده‌گرێ.
کوێره رێگه‌ی بێ ریبوار
چاوه‌ڕوانی ڕیبوارێکه
خوڕه‌ی مه‌ندی کانیاوه‌کان
به‌ڵگه له تین و تاوێکه.
وه‌رزێڕی شه‌وه ئاوی دارستانی
له سه‌ره‌خۆ ده‌دێرێ
شه‌که‌ت و ماندوو جوتێرێ
بۆ کێشان جگه‌ره‌یه‌ک ده‌ردێنێ.
له ژێر ئه‌گریجه‌ی ره‌شی شه‌و
دوو چاوی وێک نا ڕێبوارێ
خوێنی تێزا ناسک ده‌ستی و
دای له زیڕه مناڵێ.
چرایه‌ک کووژایه‌وه
له تاریکیدا چرایه‌ک هه‌ڵکرا
هاوارێک کز بوو
له بێده‌نگیدا هاوارێک هه‌ستا.
ئێسته‌ش لێره من بیرم
لای ئه‌و ماڵه‌ی ئه‌و سه‌ری دێیه
که له‌وێدا ته‌نیا رووگه‌ی
هونراوه و دڵ و چاوی منی لێیه.
گوند ده‌ملاوێنێ
به به‌سته‌ی ئێش و تێکۆشان
ئه‌وم له بیردا ده‌سڕێ و
پێم داده‌دا خه‌ونی گران.
هه‌روه‌ها سیسرکه ده‌خوێنێ
کاتژمێر له تک تکایه
ژێر باڵی شه‌و
گۆڕه‌پانی کزه‌بایه.
حسِێن جه‌وانشێر ــ سائین قه‌ڵا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )