من و چه‌پکێک له بۆی حه‌زره‌تت
شه‌و به فیراقێکی زامداره‌وه ئهتلێین،
تا ته‌ریکه سه‌لامی کۆترێکیتر
چه‌ن چرکهیشه تێپه‌ڕیوه...!
ئه‌وه تانێ...!
تا چاو بڕکا کولوو کولوو په‌ڕ ئه‌بارێ و
تۆ چهمهڕاو
هه‌رگیز له به‌ڵام تێناگه‌ی...
به‌ڵام ئاخر سێوه‌کانت له به‌ر وهسوهسهیێک کرمان!
ئیتر له نه‌خشینی سجدهمێک دوان
له گۆڕستانی کفرترین پیرۆزی ئاواتی باڵنده
بێژی و نه‌یێژی قه‌فه‌زه...!
من به‌م بوومه‌لێڵه ئاشنام کزه‌ی جه‌رگم...
تۆ له ده‌لاقه‌وه مه‌رگ،
من له ئاسمانه‌وه باڵسووکییەکی مه‌حاڵ،
تۆ سییه‌کانت تاهه‌تایه شاخێ نامژن
من باڵه‌کانم بۆ ئێواره نامکۆترێنن...
تۆ ئاسمانت شهواڵووه،
ئیتر شێعری سپی له چی؟
من به خاچی ڕهشێکیکلاسیکهوه ئهمهسیحێم...
ئاممان نه‌که‌ی ده‌س له هاوساری خه‌یاڵم بته‌کێنی
ئاممان ئاسمانی که‌لله‌م نه‌که‌ی به گوانتانانانانای هزر و قه‌ڵه‌م بریا...
تۆ ئاسمانت شهواڵووهو
من...
له سه‌ر دارجۆلانهی ئه‌وین
ئه‌م به‌ساڵاچووه ڕائه‌ژه‌نم،
تۆ ئاسمانت...من
تا خه‌وه نووچکه‌ی به‌ری به‌یان شلی نه‌کا
چاو لێک نانێم
ئیتر ئه‌رێ کزه‌ی جه‌رگم
من له‌و دیوی حه‌ژمه‌تی ڕوخسارێکی شپرزه‌وه
خۆم له بێشکه‌ی چاوه‌کانتا ڕائه‌ژه‌نم...
چ ئێوارێکه ئه‌زانی...؟
ئاڕمان که‌ریمی ــ سه‌قز