
02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لە سەمای گەرمی بڵێسە و لە هەتاو بڕوانە لەلەرەی شەونم و خەونی گەشی ئاو بڕوانە
تەمی چاوی تەڕی کانی بکە چەتری ڕۆحت لە برینجەی چەم و ئاسمانی هەساو بڕوانە
ئایەتی ڕۆشنی سەر پەلک و گەڵا وەخوێنە لە ترووسکەی زنە، ڕووناکیی شەواو بڕوانە
لە شریخە و لە برووسکە و گڤەبا و لەنگێزە لەخوڕە و هاژەیی چۆماو و شەتاو بڕوانە
لە لکی ڕووتەڵی داران و لە بووژانەوەیان لە بەهاری گەشی هیوانەبڕاو بڕوانە
بە خەم و تۆزە شکانێ دڵی خۆت مەمرێنە لە سەدان سواری ئەوینداری گلاو بڕوانە
بە شکانێکی دڵت، دەرمەکە هیوا لەسەرت خەم لە دڵ دەرکە، لە ئاوێنە شکاو بڕوانە
بە شکاویش بە سەدان چاو لە ژیان دەڕوانی تۆش کە نەشکاوی هەتاوی بە چاو بڕوانە
ئهمین گهردیگلانی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|