
02-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌مین فه‌یزی به‌گ
ئه‌فسه‌ری پایه به‌رز و زانا و كه‌سایه‌تی ناوداری كورد ئه‌مین فه‌یزی به‌گ هه‌شتا‌وهەشت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 1925.02.16دا كۆچی دواییكردووه و تۆماری ژیانی ئه‌و ناوداره‌ی كورد پێچراوه‌ته‌وه و چووه‌ته ڕیزی نه‌مرانی كورد و كوردستانه‌وه.
ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ی كورد له‌ساڵی 1860دا له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه و له شاره‌كه‌ی خۆی له حوجره‌ی مزگه‌وته‌كانی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه و ئینجا چووه‌ته قوتابخانه‌ی میریی و قۆنا‌غی سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه و چووه‌ته به‌غدا و قۆنا‌غی خوێندنی ناوه‌ندیی به پله‌یه‌كی به‌رز ته‌واو كردووه و ڕووی كردۆته شاری ئه‌سته‌مبووڵ و له قوتابخانه‌ی سه‌ربازی خوێندوویه‌تی و بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی وه‌رگرتووه و به‌پله‌ی مولازم له سوپای عوسمانی دامه‌زراوه و دوای ماوه‌یه‌ك كراوه به "قوڵ ئاغاسی" و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ربازی له به‌غدا و له‌و ده‌مه‌دا په‌رتووكێكی زانستی به ناونیشانی "اجمالی نتائج" نووسیوه، كه پوخته‌یه‌كی پته‌وی زانسته‌كانی بیركاری و فیزیایه، چونكه خۆی له‌و دوو زانسته‌دا ده‌ست باڵابووه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سوپادا گه‌لێك لێهاتوو بووه، بۆیه پایه‌ی سه‌ربازی به‌رزكراوه‌ته‌وه و كراوه به قوماندانی لیوا یه‌ك سه‌رباز له سلێمانی و پله‌ی "میر ئالا"ی پێداروه و ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به چاكی دابین كردووه و له هه‌مان كاتیش‌دا له وێژه‌كانی دا گه‌لێك به‌هره‌دار و به‌توانابووه.
بۆیه مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له به‌رگی یه‌كه‌می شیعری و ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا له‌م باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: "ئه‌مین فه‌یزی به‌گ سه‌ربازێكی زانا و وێژه‌زانێكی سه‌ربازی بووه! ئه‌م به‌هره‌یه‌ش به ده‌گمه‌ن له كه‌سێکدا كۆده‌بێته‌وه كه زانست و وێژه و كاروباری سه‌ربازی به یه‌كه‌وه بگرێته‌و خۆ".
ئه‌مین فه‌یزی به‌گی ئه‌فسه‌ر له ده‌ور و به‌ری ساڵی 1914دا، واته به‌ر له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی كوردایه‌تی و ناكۆكی له‌گه‌ڵ "پارتی یه‌كگرتن و پێشكه‌وتن"ی فه‌رمانڕاویدا خانه‌نشین كراوه و له شاری ئه‌سته‌مبووڵ ژیاوه و بۆ ساڵی 1915دا چۆته وڵاتی شام و له شاری حه‌ڵه‌ب ماوه‌یه‌ک ژیاوه.
ئه‌مین فه‌یزی به‌گ ئه‌م په‌رتووكه زانستی و وێژه‌یانه‌ی خواره‌وه‌ی به زمانی توركی داناوه:
1- إجمالی نتائج
2- ته‌فره‌قه‌ی ریاضیات (ئه‌مه‌یان له تفاضل و تكامل)ه‌وه ده‌دوێت
3- هه‌وای نه‌سیمی
4- شوعاعات
جگه له‌م به‌رهه‌مانه‌شی په‌رتوكێكی له‌سه‌ر مێژووی وێژه‌ی كوردی به‌ناوی "ئه‌نجوومه‌نی ئه‌دیبان" به كوردی داناوه و له ساڵی 1920 دا له ئه‌سته‌مبووڵ دا چاپكراوه و نرخ و به‌های ئه‌م په‌رتووكه‌ی له‌وه‌دایه كه یه‌كه‌می په‌رتووكی كوردییه له مێژووی وێژه‌ی و وێژه‌ناسانی كورد و شاعیره پێشه‌نگه‌كانه‌وه بدوێ.
پایه‌ی سه‌ربازی و زانستی و وێژه‌ی ئه‌مین فه‌یزی به‌گ وای له شاعیران كردبوو ڕێزی لێ بنێن و ستایشی خۆی و كرده‌وه به‌رزه‌كانی بكه‌ن، یه‌كێک له‌و شاعیرانه شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی بووه.
له‌و كاته‌ی كه ئه‌مین فه‌یزی به‌گ بووه‌ته سه‌ركرده‌ی سوپا له سلێمانی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی به‌ر قه‌رار كردووه و به‌م دێڕه شیعره پێشوازی لێكردووه هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:
كه ته‌شریفی شه‌ریفی هات ئه‌مین فه‌یزی به‌میوانی
له عوهده‌ی شوكری ده‌رناچم مه‌گه‌ر خۆم كه‌م به قوربانی
شێخ ڕه‌زا كه ناوداربووه به هه‌جووكردنی كاربه‌ده‌ستان كه‌چی له به‌ر گه‌وره‌یی و چاكه خوازی ئه‌م زاته ئه‌مین فه‌یزی به‌گ به‌م جۆره ستایشی كردووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|