
02-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئۆسمان سه‌بری
نووسه‌ری لێهاتوو و شاعیر و خه‌باتگێڕی ناوداری كورد "ئۆسمان سه‌بری" له 1994.10.10دا له شاری دیمه‌شق كۆچی دواییكرد دوای ئه‌وه‌ی، كه زنجیره‌یه‌ك په‌ڕ‌تووكی به‌نرخی به زمانی كوردی و پیتی لاتینی به‌چاپ گه‌یاند، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێكن له‌وبه‌رهه‌مانه‌ی:
1. ئه‌لفبای كورد - له‌ساڵی 1955دا له دیمه‌شق چاپی كردووه
2. ئاپۆ
3. دردێن مه
4. باهۆز (دیوانی هۆنراوه) له‌ساڵی 1965دا له دیمه‌شق چاپكراوه
5. چار له هه‌نگ (چوار قاره‌مان) له‌ساڵی 1984دا له دیمه‌شق چاپكراوه
ئه‌م نووسه‌ر و شاعیره خه‌باتگێڕه‌ی كورد له‌ساڵی 1905دا له گوندی (نارنجی)ی سه‌ر به شاری مێردین له كوردستانی باكوور چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له دیاربه‌كر شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانی توركیا ته‌واوكردووه له‌ساڵی 1925دا به‌شداری له شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران كردووه، به‌ڵام چونكه لاوێكی تازه پێگه‌یشتوو بووه، به به‌ر هه‌ڵمه‌تی گرتن و كوشتن نه‌كه‌وتووه.
له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی پتر به هێزبووه پتر كه‌وتووه‌ته چالاكی ڕامیاری و كه، زانی له توركیا جێی نابێته‌وه، خۆی و شه‌ش له براكانی ڕوو ده‌كه‌نه سووریا له شاری دیمه‌شق نیشته‌جێ ده‌بن، سه‌یدا ئۆسمان سه‌بری له‌گه‌ڵ ده‌رچواندنی گۆڤاری (هاوار) له‌لایه‌ن میر جه‌لاده‌ت به‌درخانه‌وه له 1932.05.15دا له دیمه‌شق بووه‌ته نووسه‌رێكی سه‌ره‌كی ئه‌و گۆڤاره و گه‌لێك وتاری به‌نرخی له‌سه‌ر نوسینی كوردی به‌لاتینی تێدا نووسیوه و كاتێكیش، كه میر جه‌لاده‌ت گۆڤارێكی تریش به‌ناوی (ڕوناهی) هه‌ر له دیمه‌شق له‌ساڵی 1942دا ده‌رچوواند و تاكو ساڵی 1945 به‌رده‌وام بوو، له ده‌رچوون، مامۆستا ئۆسمان سه‌بری وتار و شیعری پته‌و‌ی به‌لاتینی تێدا بڵاوكردۆته‌وه به‌م جۆره مامۆستای خه‌ماڕه‌نگین یه‌كێك بووه له نووسه‌ره ناوداره‌كانی كورد، كه په‌ره‌یان به‌نووسینی كوردی به‌پیتی لاتینی داوه‌و بنچینه‌ی ئه‌لف و بێی كوردی‌یان ئه‌و ئه‌بجه‌دییه داناوه، له‌بواری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیش دا سه‌یدا ئۆسمان له‌ساڵی 1957 له‌گه‌ڵ خه‌باتگێڕی ناسراوی وه‌ك نوره‌دین زازاو ده‌سته‌یه‌ك له نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد (پارتی دیموكراتی كورد)یان له‌سووریا دامه‌زراند و به‌م كاره ڕامیارییه‌ی میری سووریا پێ ته‌نگاو بوو و چه‌ند جار ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی گرت و ده‌ست به‌سه‌ریكردن مامۆستا ئۆسمان له‌ژیانی ڕامیاریدا 18 جار گیراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه و له‌وانه دووجار له توركیا دوو جار له ئێراق و جارێك له لوبنان و 13 جاریش له سووریا گیراوه و له ڕۆژی 1960.08.08دا له‌گه‌ڵ "نوره‌دین زازا" و "ڕه‌شید حه‌مۆ" له‌سه‌ر خه‌باتی ڕامیاریان وه‌ك سه‌ركرده‌ی پارتی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیاندار، به‌ڵام نووسه‌ر و ڕووناكبیر كورد له ئه‌وروپا و ئێراق و لوبنان یاداشت و پڕۆتسۆیان پێشكه‌ش به‌جه‌مال عه‌بدولناسر كرد و داوای به‌ردانیان كردن و له ئه‌نجامی ئه‌و داواكارییانه دوای ساڵێك به‌ندیی له ڕۆژی 1961.08.08دا ئازاد كران.
سه‌یدا ئۆسمان سه‌بری هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان گه‌ڕاوه، دوای هاتنی بۆ دیمه‌شق نیشته‌جێ بوونی له‌و شاره‌دا، له‌ساڵی 1930دا په‌یوه‌ندی به "پارتی خۆییبوون"ه‌وه كردووه چالاكیه‌كی زۆری تێدا نوواندووه و به‌ناوی ئه‌و پارته‌وه سه‌ردانی كوردستانی باشووری كردووه و خۆی گه‌یاندۆته بارزان و له‌وێ له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فای بارزانی كۆبۆته‌وه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی خۆیبیون به خه‌باتی كورد له كوردستانی باشووردا و هه‌ر به‌ناوی "خۆیبوون"یش سه‌ردانی كوردستانی باشووری كردووه و چه‌ند تێكۆشه‌ری ئه‌وێی چاوپێكه‌وتووه و ئه‌م كه‌سایه‌تییه له ژیاندا واتای ماندووبوونی نه‌زانیوه و تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی هه‌ر له خه‌باتی بێ وچاندا بووه له پێناوی مافه نه‌ته‌وه‌ییه ڕه‌واكانی كورددا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|