
02-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سپێدە
بـەیـانییە .. سـاکار وەکو بەھاری ڕوخساری تـۆ
میوانێـکی شەرمنـە خۆر ، ھاتۆتـە دیداری تــۆ
چیتر پێڵوت لێکمەنێ ، شێوەی سروشت مەشێوێنە
چاو ھەڵبڕە ، سەرنجێک .. عەتری نیگات بپـرژێنـە
شنەی نەسیم بۆی پەرچەمی عەترباری تۆی پێیـە
پێی سەرمەستن عاشقان کە نازانن بۆنی کێیــە !
سپێدەیە .. سروشت بێدەنگ ، جوانی لای تۆ میوانە
تەنها سروەی ھەناسـەی تۆ شەمـاڵی بەربەیانـە !
ھاتوومە بەر تاڤگەی پرچت ، تا ھەناوم تێر ئاوبێ
دەستنوێژی عیشقی لێدەشۆم ، نەکا تەمەن تەواوبێ !
زۆر لەمێژە ڕۆژبۆتەوە ، خۆر بۆ بەرزیی ھەڵدەکشێ
کەچـی وا مـن ھەرچاوەڕێـم ، خۆری چاوی تۆ ھەڵبێ !
ساڵح بێچار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|