نمایش پست تنها
  #269  
قدیمی 02-24-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

سێوە



لەساڵی 1890دا لەگەڕەکی بەفریقەندی کۆیەلەدایکبووەو لەتەمەنی 73 ساڵیدا لەڕۆژی 1963.12.09دا کۆچی دواییکردووه.
مەقامە
کانی سێوەبەدەقەوێژەییەکەیەوه، لەناو ئاو هەوایەکی سازگاری کوردەوارین بەپێی قۆناغ و سەردەمی ژیانی خەڵکەکە خوڵقان. بابەتەکانی هەموویان موڵکی کوردن و بۆ کورد گوتراون و پڕن لەچەمکی خۆشەویستی ئەڤین و دڵپاکی و جوانی و ئازایەتی و بەرخودان کەهەموویان بابەتی نەمرن و کورد هەمیشەشانازییان پێوەدەکات.
شاعیری میللی بەیت و بەندەکانی خاڵەسێوەی مەقامزان لەدەربڕینی رەوانبێژیدا، بۆ دەرخستنی جێ چاکیی ئافرەتی شۆخ و شەنگی گورج و گۆڵ و گەردن هەڵکشاوی چاوگەش، تا ماینی سنوور و کارمامزی مل بەقەرێتەو قورینگی گەردن بەرزو سەقەر باڵەبان و کەوی وڵاتەکەی خۆی هەبووبێ بەگیانلەبەری دوورەووڵات و نەبینراوی وەکو زەرافەو کەنگەر و تاوس و تووتی نەچوواندووه.
هەتا چۆم و چۆماڵ و
رووبار و کۆلاوی داوێنی شاخەکانی خۆی هەبووبێ، بیری بۆ دەریا و دوورگەو کەنداو و کەشتی و نەچووەو تاکو دارو درەخت و گوڵ و گیاو گوڵی بۆن خۆش و چنار و شەنگەبێ و سێو و نارنج و لێمو و هەڵاڵەورەیحانی خۆی بووبێ، دەستی بۆ دارو درەخت و گوڵی بێگانەدرێژ نەکردووەو هەیکەلی دەقەوێژەییەکانی پێ هەڵنەبەستوون.
هەر چەندە سێوە مەقامزانێکی
میرات گری مەقامزانانی کۆیەی سەدەی نۆزدەم بووه، کەئەمین ئاغای حەوێزی ناسراو بە"ئەختەر"ی شاعیرو مەقامشوناس بەردی بناغەی ئەو هونەرەی داناو مەقامەکۆنەکانی پێش خۆی نوێکردەوەو مەقامزانی وەک "مەربین" و "نەشئەتی رەشید ئاغا" لەدیوەخانەکەی ئەودابوونەسوارچاکی هونەری مەقامی رەسەنی کوردی و دوای ئەوانیش "پووتێ" و "حاجی یەگەورە" و "عەبەی چایەچی" و "حەنیل" بوونەجێگریان و پەرەیان بەهونەری مەقام داو ئینجا سێوەلەسەردەستی ئەوان فێری هونەری مەقامی رەسەنی کوردی بوو، بەڵام دەبێ ئەو راستیەش بڵێین کەسێوەی هونەرمەند کتومت مەقامەکانی ئەوانی نەجووییەوەبەڵکو پەرەی پێدان و سۆزی خۆی خستەپاڵ.
جگەلەو 5 مەقامەی کەخاڵەسێوەلەساڵی
1952دا لەئێستگەی رادیوی کوردی بەغدا تۆماری کردن گەلێ مەقامی رەسەنی دیکەشی بەتۆمارنەکراوی مانەوەلەوانەمەقامی "پاییز"ە کە کەم کەس گوێی لێ بووه.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید