
02-26-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کورتە بەسەرهاتی زیرەک
حەسەن کوڕی عەبدوڵڵا یە. لە ساڵی ١٩٢١ی زاینی بەرابەر فە ١٣٠٠ی هەتاوی لەدایک بووە ناز ناوی زیرەکە.
دایکیان ناوی (ئامینە) یە دوای زیرەک زۆر نەژیا و مرد هەر لە زوەوە باوکی ئەمرێ و رەنجی بەخێوکردنی دایکی ئەکەوێتە ئەستۆی، بەڵام هێندەی پێ ناچێ دایکی شوو ئەکاتەوە. (حەسەن) یش دەربەدەر ئەبێ و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دووبارە ئەگەڕێتەوە دێی هەرمێلە لای خانان و ئەبێ بەمەیتەر. پاش ماوەیێک سەری خۆی هەڵ ئەگرێ و ئەڕوا بەرەو غەریبی.
پاش گەڕان و سوڕانێکی زۆر ئەو جار بە جەحێلی سەری خانان ئەداتەوە ئەبێ بە یەک تفەنگچی ئاغا و زۆر ئیشی وا ئەکات کە پیاوەکانی تری ئاغا پێ یان نەکراوە. خەلکی زۆریان خۆش ئەویست، تا رۆژێک بیر ئەکاتەوە و تفەنگەکەی ئەداتەوە بە ئاغا و روو دەکاتەوە کاسبی و ئەبێتە شاگرد شۆفیر، بەڵام لەبەختی ڕەشی ئەو لەبەینی (سەقز و بانە) بە ماشێن ئەدات کوڕە جەحێڵەکەی مەحمود نارنج کە خەڵکی دێی قوڕەدەرەیەو کوڕە ئەمرێ و حەسەن یش لەترسان هەڵدێت دیسان وێڵ و سەرگەردان یاڵ بە یاڵ، دێ بە دێ تا ئەمجارەیان پەنا دێنێت بۆ عێراق و شار بەشار تا ئەگاتە بەغدا و لە میوانخانەی شمال الکبیر ئیش دەکات و بەدەم ئەویشەوە گۆرانی ئەڵێ و خەڵکیش دەنگیان زۆر پێ خۆش ئەبێ و یارمەتی ئەدەن.
ساڵی ١٩٥٣ زاینی بە هۆی کاک نەشعئەت عەبدولڕحمان و کاک حەمەی دەروێش کەریم و قوتابیەکانی ئیسک سوک و بەیارمەتی دانی کاک عادڵ عرفان لە ئیستگەی رادیۆیی عێراق بەشی کوردی دا. مانگی بە ٦ دینار دایان مەزراند، کە لە مانگ دا چوار بەرنامەی گۆرانی هەبوو.
لە رۆژی ١٤ی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٩٥٨ پاش شۆڕش گەڕایەوە ئەودیو هۆیەکەشی ئەوە بوو لە ساڵی تاج گوزاری مەلیک فەیسەڵ ی دووەم و مەلیک (حوسێن) گۆرانی بەسەردا هەڵگوتبوون و ئەڵێ:
دە لێدەن لێدەن لە تەپڵی شادومـــــــــــــــــــانی
ئەواتە تەوجیان کرد حوسێن و فەیسەڵ السانی
وای ئەزانی کە لەسەر ئەو گۆرانی گوتنەی بە دوای دا ئەگەڕێن وبەندی ئەکەن!
لە ساڵی ١٩٥٨ میدیا زەندی هێناوە و دوو کچی بە ناوی (ئارەزوو) و (ساکار) هەیە.
٣٦ ژنی هێناوە ئاخیرەکەیان رابیعە خانمە کە خەڵکی سەقزە و ئێستا شووی کردوەتەوە. خۆشەویست ترین ژنیشی ناوی (زێنێ) بووە کە شریتێکی هەیە و ئەڵێ ئەگەر هات و من مردم یان ئازاری (سلیم) گرت بزانن لە تاوی (زێنێ) یە.
میدیای زەندی و رابیعە خانم هەردووکیان لەکاتی نەخۆشیەکەی دا زیرەکیان بەجێ نەهێشت و بەلایەوە بوون.
لە پووشپەڕی ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی بەرابەر بە ١٩٧٢/٦/٢٦ی زایینی جیهانی ئیمەی بەجێ هێشت و رووی کردە جیهانی ئاسوودەگی و بێ غەم و رەنج و بێ ئازارو دەردەسەری.
خوای لێ خۆش بێت.
سەرچاوە: کتێبی ناڵە شکێنە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|