دیاری
گیانه وه‌نه‌وشه و چنور له‌گه‌ڵ گوڵ
سه‌ودای دهیدهنی تۆیان كه‌وته دڵ
چنور له كێوان وه‌نه‌وشه له چه‌م
گوڵ له گوڵستان یه‌كیان گرت سه‌رجه‌م
هاتنه لام وتیان:تۆ ڕابه‌رمان به
ئه‌مه‌مان بۆ بكه و تاجی سه‌رمان به
ئه‌وا ههرسێكم به‌ستن به ده‌سته
هاتنه خزمه‌تت به ده‌ستی به‌سته
هه‌ریه‌ك به‌ڕه‌نگێ مه‌رامی پێته
بۆ نیازی خۆی خاكی به‌رپێته
چنور بۆ زوڵفت لول و په‌شێوه
وه‌نه‌وشه ملكه‌چ خاڵی لای لێوه
گوڵ كه نازكی گۆنای تۆی دیوه
چقڵی خۆی له ژێر پێی ههڵقچیوه
تۆ پایه به‌رزی شای شیرین ئه‌ندام
با له سایهتا بگه‌م به مه‌رام
پیرەمێرد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )