ئه‌وه‌ی که نۆشیم
ئه‌وه‌ی که به‌خشیم گیانی شیرین بوو
ئه‌وه‌ی که نۆشیم تاڵاوی ژین بوو
ئه‌وه‌ی که وا دیم دیمه‌نی غه‌م بوو
ئه‌وه‌ی که ناسیم دێوی سته‌م بوو
ئه‌وه‌ی تووشی بووم ده‌ردو به‌ڵا بوو
ئه‌وه‌ی بۆی ئه‌چووم ڕێگه‌ی فه‌نا بوو
ئه‌وه‌ی شکاندم جامی شادی بوو
ئه‌وه‌ی دڕاندم هه‌ر ئازادی بوو
ئه‌وه‌ی ویستبووم دوور له ده‌ستم بوو
ئه‌وه‌ی ڕستبووم ناوی هه‌ستم بوو
ئه‌وه‌ی نامه‌وێ وا هاوبه‌شم بوو
ئه‌وه‌ی ناخه‌وێ به‌ختی ره‌شم بوو
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر چوو ژینی لاوی بوو
ئه‌وه‌ی ده‌ر نه‌چوو دڵ شکاوی بوو
ئه‌وه‌ی که نووسرا سکاڵایه بوو
ئه‌وه‌ی خوێنرا به تاڵاوێ بوو
عه‌لی عارف ئاغا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )