بلوێری شوان
نیوەشەوە، دنیا خامۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی گیان پەروەرە
شادی هێنە، خەفبەت بەرە
ئاهەنگێکی دڵنەوازە
تارە؟ یۆڵۆنە؟ یا سازە؟
نا… نا… ئاهەنگی بلوێرە
جا وەرە گوێی بۆ رادێرە
هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە
کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لە رژد و هەڵدێر
پەنجە دەبزێوی لە بلوێر
دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی
شادی، بە کەیفی، بێ خەمی
ئاغاش بە نۆکەر ناگری
وەک من لە داخا نامری
وەرە شوانە هەموو شەوێ
نیوەشەوێ، کاتی خەوێ
لەو کێو و نواڵە زەنوێرە
تێ تووڕێنە لەو بلوێرە
لە سەر ترۆپکی ئەو کێوە
پەنجە لە بلوێر ببزێوە
با کێوەکە دەنگ داتەوە
شاعیریش خەو بیباتەوە
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )