
02-26-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کورتەیەک لە ژیانی کوردی
مستەفا بەگی کوڕی مەحموود بەگی ساحێبقڕان، ناسراو بە کوردی، لە ساڵی ١٨١٢ز لە سلێمانی لەدایک بووە، ھەر لە سلێمانی لە ساڵی ١٨٥٠ز کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە. شاعیر وەکو منداڵانی سەردەمەکەی خۆی لە حوجرە فێری خوێندەواری بووە، بەڵام درێژەی بە خوێندن نەداوە بۆ ئەوەی ببێتە مەلا. مستەفا بەگی کوردی بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی قوتابخانەی شیعری بابان لەقەڵەم دەدرێت، بەڵام بەداخەوە بەرھەمێکی کەمی شاعیر کەوتۆتە دەست خوێنەران جگە لەوەش کە ناوی شاعیر لەتەک نالی و سالمەوە دێت، بەڵام وەکو پێویست ئاوڕی لێنەدراوەتەوە.
لایەنی شاراوەی ژیانی کوردی
گەلێک لایەنی شاراوەش ھێشتا پەردەی لەسەر ھەڵنەدراوەتەوە کە ئەوەش وایکردووە گەلێک شتی ئەفسانە تێکەڵ بە ژیانی مستەفا بەگی کوردی بکرێت کە ھیچ بنچینەیەکی زانستی نیە. گوایە مستەفا بەگ عەشقی قادر ناوێک بووە، ئەو قادرە بۆتە سەرچاوەی ئیلھامی شیعری مستەفا بەگ. دەگێرنەوە کە مستەفا بەگی کوردی بە شای ئێران گەیشتووە، لەگەڵ قائانی شاعیری گەورەی ئێران شەڕەشێعری کردووە، شای ئێران زۆر بە کوردی سەرسام بووە ، گەرچی ئەو گێڕانەوەیە جێگای گومانە و عەقڵی مرۆڤ بۆی ناچێت کابرایەکی کوردی خەڵکی بابان بگاتە شای ئێران و لەوێ لە مەجلیسی شادا کابرایەکی سوننی مەزھەب ھێرش بکاتە سەر مەزھەبی شاە قائانی شاعیر، بەڵام ھەرچۆنێکیش بێت ئەوە ھەرگیز لە شاعیریەتی و ھەڵوێستی مستەفا بەگ کەم ناکاتەوا، بەڵام مستەفا بەگ کە ئاوارەی ئێران کرابێت ئاسان نیە بگاتە شای ئێران، جگە لەوەش لە دیوانەکەی کە ئێستا لەبەردەستدایە ھیچ ئەوە ناداتە دەست کە گەیشتووەتە کۆشکی شاھانە و شەڕەشێعری لەگەڵ قائانیدا کردبێت. ناوی قادر زۆرجار لە ھۆنراوەکانی کوردی بەکار ھاتووە، بێ ئەوەی بە تەواوی ساخ کرابێتەوە ئەو قادر ناوە کێیە؟
وەسف لای کوردی و تێکەڵی شێعری بە ئایین
ئەگەر ئەوە راست بێت کە کوردی ھەوڵی ئەوەی دابێت کە عەشقی مەجازی بگۆڕێت بۆ عەشقی حەقیقی، دەکرێت بڵێن ئەو قادرە مەبەستی لە رێبازی قادری بێت، گەرچی ھیچ تروسکەیەک نیە کە کوردی لەسەر رێبازی قادری بووبێت و رێبازی سۆفیزمی گرتبێتەبەر، کەواتە تەنھا تاکە رێگایەک دەمێنێتەوە کە بڵێین زۆر نزیکە ئەو قادر ناوە، ناوی ئافرەتێکی خۆشەویستی خۆی بێت، بەڵام وەکو رەمزێک بەکاری ھێنا بێ، ئەویش لەبەر ئەوەی بارو دۆخی کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمە رێگای نەدابێ بە ئاشکرا ناوی بھێنێ.
سەرچاوە: ویکیپێدیای کوردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|