پیرەمێرد
دیاری
گیانه وه‌نه‌وشه و چنور له‌گه‌ڵ گوڵ
سه‌ودای ده‌یده‌نی تۆیان كه‌وته دڵ
چنور له كێوان وه‌نه‌وشه له چه‌م
گوڵ له گوڵستان یه‌كیان گرت سه‌رجه‌م
هاتنه لام وتیان:تۆ ڕابه‌رمان به
ئه‌مه‌مان بۆ بكه و تاجی سه‌رمان به
ئه‌وا هه‌رسێكم به‌ستن به ده‌سته
هاتنه خزمه‌تت به ده‌ستی به‌سته
هه‌ریه‌ك به‌ڕه‌نگێ مه‌رامی پێته
بۆ نیازی خۆی خاكی به‌رپێته
چنور بۆ زوڵفت لول و په‌شێوه
وه‌نه‌وشه ملكه‌چ خاڵی لای لێوه
گوڵ كه نازكی گۆنای تۆی دیوه
چقڵی خۆی له ژێر پێی هه‌ڵقچیوه
تۆ پایه به‌رزی شای شیرین ئه‌ندام
با له سایه‌تا بگه‌م به مه‌رام
گلەیی لە کەس ناکەم
گلەیی لە کەس ناکەم، بۆ بەختی خۆم ئەگریێم
دڵی خۆم بۆ تۆ هانی زاڵم قەدرت نەزانی
دایم دڵم ئەشکێنی رۆژێک ئەبێ نامبینی
چاوکاڵ لە تۆ تۆراوم، دڵم تەنگە گریاوم
بە ئاهم گرفتار بی، لە عیشقم شەرمەزار بی
هێندە لێت پاڕامەوە، رووت نەکرد بە لامەوە
شەرت بێ رۆژێکم مابێ نەهێڵم دڵمت لا بێ
دێی دەگەڕێی لە شوێنم ئەو ساکە من ناتبینم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )