موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4289  
قدیمی 02-28-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

(کوڕ)
یەکەم هەنگاو، یەکەم دیدار
خۆشم ویستی لە ناخەوە
بەڵام بۆ ئەو دوو دڵیەی تۆ
هەزاران جار بەداخەوە

(کچ)
کوا دوو دڵم، من ئەشقی تۆ و
نیگاکانی تۆم مەبەستە
خۆشم ئەوێی، وا هەست مەکە
زۆر دڵنیاشم لەو هەستە

(کوڕ)
ئەزانم کە خۆشت ئەوێم
وەک مۆرێکە بەچاوتەوە
بەس گومانت هەڵواسراوە
بە تاڵی قژی خاوتەوە

(کچ)
چاوەکانت دڵیان بردووم
بەس چی بکەم دڵم بێدارە
ئەترسم دوای خۆشەویستیت
مەیخانە بێ ئەم هاوارە

(کوڕ)
مەچۆرە نێو دوو دڵیەوە
گوێ مەگرە خەڵکی چی ئەڵێن
خۆشم ئەوێی، تا کو مردن
سوێند بەجوانییەکەت بێ بەڵێن

(کچ)

منیش سوێند بێ بە ویژدانم
ئەتپەرستم تاکو ماوم
پەیمانیش بێ لەگەڵ دڵم
بتخەمە گلێنەی چاوم

شیعری/
دەرباز یونس (کوڕ)
سانا کۆیی (کچ)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید