بۆ کچه کوردێکی شه‌رمن
******************
من عاشقم ، عاشقی کچێک
ئه‌و ده‌ڵێ عه‌شق تاوانه !
له‌و کاته‌وه‌ی خۆشم ئه‌وێت
دڵم پڕ له ئێش و ژانه
به من ناڵێت ڕازی دڵی
خۆ ئه‌زانم خۆشی ئه‌وێم
گه‌ر وا نه‌بێت ، ئه‌ی چۆن به دڵ
ئه‌و له کوێ بێت منیش له‌وێم؟
ئه‌زانم تۆ کچه کوردی
دڵت پڕ له ناز و شه‌رمه
به‌ڵام چیبکه‌م ئارام ناگرم
گڕی عه‌شقم یه‌کجار گه‌رمه
شه‌رم مه‌که ، که‌ی بیستوته
له عه‌شقدا شه‌رم هه‌بێت؟
که‌ی ڕه‌وایه ڕازی دڵ و
قسه‌ی ده‌مت وه‌ک یه‌ک نه‌بێت؟
وه‌ره هه‌ر به‌و ناز و شه‌رمه
ڕازی دڵــــت بدرکێنه
له ئاسمانی خۆشه‌ویستی
خۆری عه‌شقت بۆم هه‌ڵبێنه
سه‌رچاوه///////////////////////.::::؛فه‌یس بوک
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )