هێمن و من، نووسینی
نۆبه‌مه بتده‌مه به‌ر ته‌وس و پــــــــــلار
ئاش به نۆره ده‌گه‌ڕێ مامه هــــــــه‌ژار
پێت گوتم بولبولی ســــــــه‌ر بێ تووکم
پێت گوتم نایه چ جـــــــــووکه و نووکم
پێت گوتم باڵ و پـــــــــــه‌ڕم هه‌ڵبوه‌رێ
زه‌مزه‌مه‌م کــــــــردووه بۆ جاشه که‌رێ
ته‌شه‌ر و تانه وه‌هـــــــــــــــــای پێکهاتم
ســـــه‌رم هه‌ڵگرت و به‌ره‌و ڕووت هاتم
چونکوو پێم وابوو لـــه لای تۆ هه‌ده‌فه
شه‌ڕ له‌ســــه‌ر کورده هه‌را بۆ شه‌ڕه‌فه
که‌چی نه‌مزانی هه‌زارحه‌یف وده‌خیل
ئــــــه‌و شه‌ڕه بۆ حه‌جه‌مه و ئیسرائیل
ســــــــــــــــه‌فه‌ری خاکی موکریانت کرد
پێم بڵێ ده‌و ســه‌فه‌ره‌یدا چت کـــــــرد
چوویه ســـــــــه‌ر گۆڕی حوسێن و قازی
یان له بیر چوونه‌وه خـــوات لێ ڕازی
چووی بپرسی لــــه موعه‌ینی حــــاڵێک
دوو کـــــوڕی چوون به وه‌عده‌ی ساڵێک
چوویه سـه‌ر گۆڕی سوله‌یمانی شه‌هید
چوویه سه‌رگۆڕی هه‌زار ڕۆڵه‌ی ڕه‌شید
داره تووی به‌ژنی خــــــــــــــه‌زایی ماوه
ئیشکه‌ڵه، گه‌نده‌ڵه یا ســـــــــــــــووتاوه
وه‌کی بیستوومـــــــــــــه ده‌ڵێن سووتاوه
ئێسته له‌و کــــــــــاره سه‌ری سووڕماوه
کــــه هه‌ژار هاته‌وه بن باڵی حه‌جه‌م
شـــــــــــــه‌ڕه‌فی داوه به دینار و دره‌م
گه‌ر نه‌ماون نه عیمادی و حه‌مه‌شه‌ل
نانی ســـاواکی ده‌خۆی تێر و ته‌سه‌ل
ئێستا کـــه له شا و کوڕی شا میوانی
فێری گۆشتـــــاو و پـــــــــــــــــڵاوی وانی
هه ژار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 02-28-2015 در ساعت 01:03 PM
|