
02-28-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هێرشی خاچ په‌رستان بۆسه‌ر ميسر
پاش ئه‌وه‌ی خاچ په‌رسته‌كان زانیان كاروباری میسر كه‌وتۆته ده‌ست (صلاح ا‌لدین) و ده‌ركی ئه‌وه‌شیان كرد كه چیتر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانیش له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌وتۆته ژێر مه‌ترسی و بێگومان قه‌ڵا و شوێنه‌واریشیان له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵده‌كێشێت به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و موڵكه‌ی وه‌ده‌ستی هێناوه، خاچ په‌رسته‌كان له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌كان یه‌كیان گرت و به‌نیازی ناوچه‌كانی میسر كه‌وتنه ڕێ، یه‌كه‌م جار ڕوویان كرده شاری (دمیاط) له باكوری میسر و هه‌موو چه‌ك و كه‌لوپه‌لی گه‌مارۆدانیان له‌گه‌ڵ خۆ هانی، كاتێك نورالدین زه‌نگی ئاگاداری شاڵاوی خاچ په‌رستان و ڕووكردنیان به‌ره‌و شاری (دمیاط)ی زانی یه‌كسه‌ر هێز وعه‌سكه‌ری نارده شارۆچكه‌ی كه‌ره‌ك (الكرك) كه یه‌كێك بوو له بنكه‌كانی خاچ په‌رستان به‌نیازی ڕێگرتن له شه‌پۆلیان وچیتر نه‌گه‌نه (دمیاط) به‌ئاسانی، به‌ڵام خاچ په‌رسته‌كان ڕێچكه‌كانیان گۆڕی‌و له‌ڕووی قه‌راغی ده‌ریاكانه‌وه ڕوویان كرده (دمیاط) و پاشان هێزه‌كانی نورالدین (كرك)یان به‌جێ هێشت و ویستیان بگه‌نه خاچ په‌رستان و بجه‌نگێن له‌گه‌ڵیان تا ڕێیان لێ بگرن، به‌ڵام فریایان نه‌كه‌وتن.
له‌لای (صلاح ا‌لدین)ینه‌وه‌ش كاتێك ئاگاداری مه‌به‌ستی خاچ په‌رستان بوو بۆ داگیركردنی (دمیاط)، خۆی ئاماده كرد بۆیان به هه‌رچیه‌ك له توانایدایه به چه‌ك و پیاو و كه‌ره‌سته، یه‌كه‌م هه‌نگاو یارمه‌تی نارده ناو شاره‌كه‌وه‌و په‌یمانی پێ دان كه فریایان ده‌كه‌وێت و هێز و چه‌كی زیاتریان بۆ بنێرێت گه‌ر خاچ په‌رسته‌كان بگه‌نه شاره‌كه.
كاتێك خاچ په‌رستان گه‌یشتنه سه‌ر شاره‌كه‌و هێزی موسڵمانان له ناوه‌وه‌ی شاره‌كه كه‌وتنه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و (صلاح ا‌لدین)یش له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه هێرشی بۆ هێنان، ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ش به ویست و ڕه‌حمه‌تی خوا به سه‌ركه‌وتنی عه‌سكه‌ری موسڵمانان كۆتایی پێ هات، فه‌زڵی گه‌وره‌ش پاش خوای گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (صلاح ا‌لدین) كه وه‌كو وه‌زیرێك زۆر به دانایی پلان و نه‌خشه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی گێڕا، بۆیه هه‌رچی هێزی خاچ په‌رستان هه‌یه تێك شكا و هه‌موو مه‌نجه‌نیقه‌كانیان سوتێنرا و ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كداره‌كانیان كوژرا و هه‌موو چه‌ك و كه‌ره‌سته‌كانیان مایه‌وه بۆ موسڵمانان و خه‌ڵكی شاره‌كه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|