
02-28-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ گوڵه ژاکاوه‌کانی شیناوێێ پیرانشار
ده‌نگی بازنه و موت و مووردێ
هه‌بێ و نه‌بێ،
له شیناوێ،
فریشته‌کان سه‌ما ده‌که‌ن!
ڕوو له قاپیی خودا ده‌که‌ن!
**
جووتێ چه‌کمه‌ی سووری کچانه
به جێ ماون!
له ئاگر دا هه‌ڵقرچاون!
**
دایه دایه نام ناسیه‌وه
ڕۆڵه‌ی خۆتم،
کۆتره باریکه‌ی تاساوه!
له شایلۆغانی ئاگردا
په‌ڕ و باڵه‌که‌م سووتاوه!
**
ئه‌ی کتێبه‌کان , ده‌فته‌ره‌کان
چاوه‌ڕێی چین له‌و مه‌یدانه!
که‌س نیه لاتان لێ کاته‌وه
په‌ڕ به په‌ڕ هه‌ڵتان داته‌وه!
**
دایه له کوێی؟
دووکه‌ڵ ناهێڵێ بت بینم!
چاوه‌کانم بێ سۆمان و
بێ هاوڕێکانم خه‌مگینم!
**
هه‌ڵاله‌کان،
له ناو سه‌رما دا دێنه ده‌ر
دوو دوو سێ سێ
برینه‌کانیان ته‌شه‌نان
خۆ ده‌کێشن بۆ لای نسێ!
**
ئه‌وه مۆسیقای ئاسمانه؟
یا ده‌نگی زیقه‌ی مناڵان
به بێ په‌روا؟
ڕه‌شبه‌ڵه‌کی په‌ریه‌کانه
له شیناوێ
یا مناڵان چوونه سه‌یرانی لای خودا؟
شێعرێکی ک.د.ئازاد بۆ شیناوێ (بانە)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|