موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4315  
قدیمی 03-05-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بۆچی هێستا کوچەکان وا خاڵی یه
کوانێ کۆڵانمان وەکوو منداڵی یه ؟!
دەنگێ نابیسی له منداڵانی شار
هەر به جارێکی نەما یاری و قومار

کوانێ شادی کوانێ قاقای پێکەنین
کوا هەڵاتن ، کوا چریکەی ئافەرین ؟!

بێ سەفایه هیچ شتێک مەعنای نەما
تۆپی پر هاواڵی جاران بای نەما !!

ئاخ له داخی تەبلێت و ئینتێرنێتی
باوی کردۆ بۆ جەوان بێ تەربێتی

مۆده تەنیایی! نەما دۆست و رەفیق
بۆ به ئەفسانه ئیتر یاری شەفیق !!

خۆزگه بۆ کۆڵان و میوانی قەدیم
ئارەزوومه حاڵی ساڵانی قەدیم

بەسه توخودا هێنده ئالودەی مەبن
تەرکی ئانلاین کەن پەنا بۆ یێک بەرن

بەسه تامەزرۆیی لەپ تاب و موبایل
دووری لێک کردوین فلاش و کارت و فایل

پێم خەراب نییه با وەسیلەی تازه بێ
ئیستفادەی چاکه تا ئەندازه بێ !!

ئێمه زیادی عادەتێ دەگرین به هەر
سەنعەتێک و دادەنێین ژیانی لەسەر

تا به کەی حەبسی به دەستی کارەبا ؟!
بەسه بیکووژێنه وایفای بێ وەفا !!

حەیفه کاتمان وا به فیرۆ بوگزەرێ
چونکه رۆیی، داخەکەم هیچ ناکرێ

پەرده لاده ئەی موحیب بروانه تاو !!
کوا هەناسەی عاشق و ئاسمانی ساو

نوکته زۆره و ئەهلی دڵ ئەمما کەمه
پیری کردم ، گیانی گرتم ئەو خەمه !! . . .

«موحیب مەهابادی»

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید