لەو رۆژه که دڵ مایلی رووته نەحەساوه
مەستانه له کۆڵانێ بە دووته نەحەساوه
له رۆژه که تۆی دیتەوه ئەی وێنووسی کوردی
شێواوی برووسکەی فڕی مووته نەحەساوه
هیچ وێنەکێشێک تاقەتی نییه روی تۆ دەرێنێ
دڵ عاشقی تەسویری هەمووته نەحەساوه
مانی که روخی تۆی دی له دونیا دڵی هەڵقەند
هەمزادی رێگای بووی که هووبووته نەحەساوه
جادوویه نیگاهت، عەبەسا زۆهره به ئیمات
زانی که دڵم بەس ئەوی قووته نەحەساوه
تاقانەی و دڵ دیتی که زۆر جێت له نیزیک را
وەک چاو و شەمامەی تۆ که جووته نەحەساوه
مەحبووبی موحیب چونکه برۆت عەرشی دڵانه
عومرێکه دڵم بێ دڵی رووته نەحەساوه ! . . .
«موحیب مەهابادی»
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )