بەژن باریک و چاو کاڵ و نیانی
بزەت لێ نابرێ ئەبرۆ کەوانی
سپەینێ زوو قەراره رووت ببینم
به راستی بێ قەرارم تا بەیانی
خەوی بردووم به جارێکی خەیاڵت
خەتای ویش نێ تۆ بێ ئەندازه جوانی
شەوی ئەوشۆم وەکو یەڵدا درێژه
چ سەخته چاوەرێ بوونی ژوانی
که چاولێکەی له ئاوێنەی وەتاغت
عەزیزم عیللەتی مەستیم دەزانی
موحیبی تۆم هەتا رووحم بمێنێ
دڵت بردم به لێوی ئەرخەوانی . . .
«موحیب مەهابادی»
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )