وه‌ک ده‌ڵێن،ئه‌مشه‌و له باغی سینه‌که‌ت دا داوه‌ته
هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زین و له‌رزه‌یی شهممامەته
ته‌نکه دهسماڵت له‌سه‌ر شانی کراسی به‌رگ و گوڵ
کاتێ دادهخزن،خه‌تای ئه‌و سێوه‌که‌ی خۆش تامهته
داری سێ‌و خۆی پان و پۆڕه ،،داری به‌ژنت ڕێک و پێک
سه‌یره سێوی پێوه‌یه،،ئه‌و سه‌روی جوان،،ئه‌و قامه‌ته
کاتێ لاو بووم ،ناوی تۆم هه‌ڵکه‌ند ،له‌سه‌ر داری ئه‌وین
تیر و قهلبێک دیاره ،،دیاره.به‌رهه‌می ئه و زامهته
جۆگه‌له ئه‌شکم به به‌رده‌م کوچه باغت دا ده‌ڕوا
عه‌کسی ڕوخسارت له ناوه و له‌و شه‌ڕاب و جامهته
سه‌رده‌مێکی گه‌نج و بێ ئه‌زموون لق و پۆپتم شکاند
ئێسته پیره باغه‌وانێک،خاده‌م و به غوڵامهته
خۆره تاویش ،،نه‌یتوانی زوولفی تۆ داگیر بکا
سێبه‌ری شه‌و ،هێند به سامه،، ترسی هه‌ر له‌و سامهته
خاڵه ده‌ورانێک نه‌مامی خۆشه‌ویستیت چاندبوو
ئه‌وڕۆ تاقه شاخه‌یه‌کی ،،،ماوه،،نوکی خامهته
خاڵه قازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )