ئەو کەسە وا هیلاکی مەی ویستوو و منیش سڵامەتی
هەرچی دەکا ،،بکا،دەبا کەس نەچێ بۆ مەلامەتی
بێ بەر و بوو مایەوە ،ئەو باخی خەیاڵی ئێمە بەس
سێبەری کرد لەسەر سەرم ،،خاتری بەژن و قامەتی
کاری دەوا نیە،ئەوەی بۆتە نەخۆشی عەشقەکەت
کاتێ نەهاتی ،،هاتە لام دەردی سەری و نەهامەتی
تا کووفیدا نەکەێ سەر و ،،ماڵ و ڕوح،،بوون و نەبوون
ڕێگەیەکە پڕ لە خەتەر ،،مەردی دەوێ و شەهامەتی
وەعدی بەهەشت و جەننەت و حۆری و حیلمانە ،،کەچی
تۆم هەبێ بەسمە ،،چوونکە تۆ،،جەنەتی و قیامەتی
حاسڵی شەڕ کردنی دوو ،،چاوی ڕەشت ،،غارەتی دڵ
بردی بە تاڵان و کووتی ،،،قەتڵی منە غەرامەتی
هر کەسێ چوو بە شوێن هەوا ی نەفس و چرای ئومێدی خۆی
خاڵە بە شوێن شێعری شەوی سەعدی و گشت کەرامەتی
خاڵە قازی
وەرگێڕان لە سەعدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )