موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4320  
قدیمی 03-05-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

دۆستێکم دەیکووت زەمانی قەدیم
مامم ئاوارەی دیوی ئەودیو بوو
لە ترسی پیاوی دەوڵەت وگزیر
فێری ژیانی هەرد و نشیوو بوو
ساڵانێکی زۆر ،،بە دەربەدەری
بە دەستەنگی و نەداری و ڕووتی
بە زەحمەت ژینی دەبردە سەرێ
لە پەیدا کردنی ،بژیو و قووتی
بەڵام بەو حاڵەش،،هیمەتی بڵیند
عیزەتی نەفسی بەرزتر لە ژین
تەسلیمی دونیای زۆررداری نەبوو
بڕوای بە خۆی بوو و باوەڕ و یەقین
پاشی دەیان ساڵ حکومەت ڕووخا
دەستەڵاتی تر هاتە سەرەوە
خزمان هاتنە لای کوتیان ،،خۆت ساز کە
بۆ نیشتمان وزێدت وەرەوە
کوتی ئەی باشە،ئێستا لە دێ دا
کێتان بەرپرس و زانا و دەم ڕاستە
کوتیان مام ساڵحی فەتاحە کوێری
کوێخایە و هەرچی ،،ئەو بیڵێ ڕاستە
مامە شل بۆوە گۆچانی دانا
کوتی وا باشە من لێرە بمرم
نەکوو بچمەوە و دەست و داوێنی
خوێڕی ترین کەس لە ناوچە بگرم
کوتی لام وابوو دوای تێک چوونی شا
پیاوێکی عاقڵ ،دێتە مەنتەقە
کەچی بێ عەقڵی حاکم وباوە
هەر شەڕە چەقە و هەر دمە تەقە
وڵاتێک خۆشە ،کە دڵ لێی خۆشە
نەک هەموو ڕۆژێ ،جارێ لێی مردن
شەرمە بۆ پیران ،،مناڵان بڵێن
نەنگە تەفرەقە ،،توخوا یەک گرتن

خاڵە قازی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید