سووتاوی جودایی به! هه‌مده‌ردی وه‌فایی به
یارم که قه‌دی به‌رزی سه‌د نه‌خلی شه‌جه‌ر دێنێ
په‌روینی شه‌که‌ربه‌ندی سه‌د ڕشته گوهه‌ر دێنێ
دڵبه‌سته‌یی یارێکم، کوژراوی نیگارێکم
زاری له ته‌به‌سسومدا، خه‌نده‌ی به‌شه‌که‌ر دێنێ!
ڕه‌م ئاهوویی تاتاری، قه‌د نه‌خلی سه‌مه‌رداری
هه‌م نار و به‌یه باری، هه‌م شه‌مس و قه‌مه‌ر دێنێ!
گه‌ر خه‌سته و دێوانه‌م، به‌و نه‌رگسه کاڵانه‌م
غه‌مزه‌ی دێ به تاڵانم، ئه‌گریجه به شه‌ڕ دێنێ!
ناچێته دڵم غه‌مزه‌ی په‌یوه‌سته که‌چی ده‌مخا
ئه‌و له‌شکره به‌رگه‌شته هه‌ر فه‌تح و زه‌فه‌ر دێنێ!
دڵسۆزی‌یی ئه‌شکم که! دایم له که‌ناری دام
مه‌یلی پده‌ری نانێ، ئه‌و حوببی پسه‌ر دێنێ!
ئه‌ی مه‌ردومی بینایی! ئیدی به‌سه ڕیسوایی!
گریانی به خۆڕایی هه‌ر قه‌تعی نه‌زه‌ر دێنێ!
چی ڕووڕه‌شییه کاری، هه‌ر سوبحه شه‌بی تاری:
زولفی که به عه‌ییاری ده‌ستی له که‌مه‌ر دێنێ!
سووتاوی جودایی به! هه‌مده‌ردی وه‌فایی به!
بنواڕه که ئه‌م ده‌رده هه‌ر ئه‌هلی نه‌زه‌ر دێنێ!
وفایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )