موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4357  
قدیمی 03-05-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

تامەزرۆیی

دەڵێ یارم كە بێزارم لە دەستت
دەڵێم یارم قەرزدارم به‌ هەستت
بە تۆ بێ من دەبێ دەرچم لەشارم
لە لات نارۆم قەسەم بەو چاوی مەستت

دەڵێم قوربان بکه‌ی رەحمێ بە حاڵم
بكەم شەرت دوڕی سینەت بە ماڵم
لە هەندای من بە پەیمان و وەفا بی
سەری رێگەت بە برژانگم دەماڵم

لە تاوی تۆ دڵەی شێتم بە تاوە
بە چاوی تۆ ، نەشە م چی بێ نەماوە
دە مەیلێ پێم بدە و تاكوو رەها بم
لە بەندی خەم لە دەستی ئەم هەناوە

هەتا گەیشتم بە دووتا هەر هەڵاتم
لە لای تۆ بم ، بە پەرژینی بەڵاتم
ئیتر بۆ چی لە من مەینەت لە تۆ فیز
ئەگەر حەسرەت ئەدەی پێم بۆ خەڵاتم

كە شێعرم دێ بە ناوی تۆی دەکەم ژییر
كە ناوت دێ ، شەوی شێعرم دەبێ گییر
من و شێعرم شەوێك شەیدا لەگەڵ تۆ
خودا كەی بێ هەتا لاوین نەبووین پییر

دە بەس بێ دەی گوڵم تاكەی دەكەی ناز
هەتا كەنگێ بەسەر سەرما دەدەی باز
خەتام چی بێ كە من ئاشق بە تۆ بم
بە دەم نازی ، بەدڵ رازی ، بە روو شاز

سه‌ید ئه‌حمه‌د ته‌وه‌کولی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید