
03-05-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوو دانه دوو ده‌کاته چه‌ند؟
له بیرم دێ له مه‌کته‌بدا ده‌یانپرسی:
دوو دانه دوو ده‌کاته چه‌ند؟
هه‌موو تێکڕا ده‌یاننووسی ده‌کاته چوار
که‌چی ئه‌من له حیسابدا نمره‌ی که‌مم ده‌هێنا
و ده‌هاتمه خوار
ئه‌ویش ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی لای من وابوو
دوو دانه دوو ده‌بێ به یه‌ک
نابێ به چوار!
لای من وابوو
ددان و دوو لێو و زمان نابن به چوار!
ده‌بن به زار
به تێکڕایی ده‌که‌ن هاوار
لای من وابوو
دوو ده‌ست و دوو لاقی مرۆڤ نابن به چوار!
له له‌شێکدا وا دێنه کار.
لای من وابوو
گه‌ڕه‌ک خانوو کۆڵان شه‌قام نابن به چوار!
ده‌بن به شار
تێیدا ده‌ژین ده‌وڵه‌مه‌ند و خه‌ڵکی هه‌ژار
لای من وابوو
کولکه ڕیشه لق گه‌ڵا نابن به چوار!
ده‌بن به دار
هێندێک کورت و هێندێک درێژ وه‌کوو چنار
لای من وابوو
ئه‌وین و دڵ جوانی و پاکی نابن به چوار!
ده‌بن به یار له لای دڵدار
ئه‌و هه‌مووه‌ی وا دوو به دوو
ده‌بن به یه‌ک نابن به چوار
یه‌کجار زۆرن
به‌ڵام له کوێ دێنه ژمار
ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانم
ئه‌گه‌ر له‌شم سه‌د پارچه که‌ن
بمده‌نه ژێر گوله و ڕه‌گبار
بچمه سه‌ر دار
که دڵم دێته سه‌ر زار
کوردستان
هه‌ر وڵاتێکه و
نابێ به چوار
**له‌تیف هه‌ڵمه‌ت**
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|