موو ناپسێنم
ئه‌من ده‌مگوت له دنیا تا بمێنم
له به‌ر که‌س ئه‌سته‌مه سه‌ر دانەوێنم
که‌چی ئێستا له داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم ! موو ناپسێنم
*********
ژیانم پڕ لە رە‌نجه و نامرادی
به هه‌ڵکه‌وتیش نه‌هاتم تووشی شادی
دڵم هێند ته‌نگه هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حکوومی حه‌پسی ئینفیرادی
********
قه‌رار بوو بێی له گه‌ڵ خۆت شادی بێنی
نه‌هاتی، گه‌رچی پێت دابووم به‌ڵێنی
له‌ناو کوردا نه‌بوو په‌یمان شکاندن
له کوێ فێر بووی گوڵم په‌یمان شکێنی ؟
*********
ئه‌گه‌رچی ڕۆیی ، قه‌ت ناچی له یادم
ده‌که‌م یادت ، به یادی تۆوه شادم
که بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێکنا عه‌زیزم
شکا ئه‌ستوونده‌کی تاوڵی مرادم
*******
شه‌وانه هاونشینی جامی باده‌م
به باده با په‌ژاره و خه‌م به با ده‌م
که ده‌ستی رۆژگار بایدا سه‌ری من
سه‌ری شووشه‌ی شه‌راب وا چاکه با ده‌م
هیمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )