بەندیخانه
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیه
ئەم کەلەبچه مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیه
زوردەمیکە چاوەڕوانی زرزری زەنجیر ئەکم
سەیری ئەم زەنجیرەکەن وەک زیوەری شاهانەیه
بووکی ئازادیم ئەوێ،خوینم خەنەس بۆ دەست و پێی
ئەڵقە ئەڵقەی پێوەنم ،وەک پڵپڵە و لەرزانەیه
گەرچی دوژمن وا ئه زانێ من به دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ! کونجی زیندانم قوتابیخانەیه
بیری ئازادیم له زیندانا فراونتر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنە، هیوای به بەندیخانەیه
قانعم ئه مڕۆ لە زیندانا به ئازادی ئەژیم
سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیه
قانع
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )