چۆنیەتی زەمانه
بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ، قوڕ بەسەردا کا حەیا
کەندەڵان سەر بەرزو شادە ، خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر عەقڵی ببێ، قەت سەر لەخاک ناکاتە دەر
چونکه ڕۆژی دڕک و داڵه وگەرمی بازاڕی گیا
با لەهەورا سەر نیگون بن مانگ یا ڕۆژی جوان
شەمشەمە کوێرە ئەڵێ :من نامەوێ شوعلەی چیا
ئەی فەلەک! ڕاستۆ نەبی ، بۆ ڕێک وپێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێته ئەولیا
نێرەگا جووتێ ئەبیتە ڕیزی لوقمانی حەکیم
فەیلەسووفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )