
03-05-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شنه فه‌رمووی به سه‌ری شه‌و ده‌خه‌وم تا سه‌حه‌ره
له قه‌ده‌ر فامی گوڵم نوێژی به‌یانی له‌سه‌ره
ئاره‌زوویێکی له‌مێژینه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌ژار
ده‌گه‌ڵ ئه‌و جوانه که ئاواتی له ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ره
شاعیری نازی به‌هارانه گه‌زیزه‌ی به‌نیاز
کاتی ئاوازه ئه‌گه‌ر شێعری وه‌نه‌وشه‌ت له به‌ره
خه‌به‌رێکم به‌ره تا بێ وه‌خه‌به‌ر په‌یکی نه‌فه‌س
ڕێی هه‌ناسه‌م که سه‌با چووکه‌ڵه‌سواری خه‌به‌ره
دامه‌نی کانی به یێکه‌م بزه گه‌ر ته‌ڕ نه‌ده‌بوو
پنگه ته‌ڕده‌ستی ده‌م‌ئاوێ نه‌ده‌بوو به‌و نه‌زه‌ره
قه‌ده‌رێکه نه‌فه‌سی نایه له به‌ر نوێ‌گوڵی خۆر
قومری بێ‌قه‌دره له سووچی قه‌فه‌سێ ئه‌و قه‌ده‌ره
کاتێ ده‌یکاته‌وه با ئاڵقه له زولفی باران
کێوی سه‌ربه‌رزی سه‌فا ده‌ستی به ئاڵقه‌ی که‌مه‌ره
مه‌حشه‌رێکی به‌هه‌وا دیاره له باژێری وجوود
هه‌سته‌وه مردوو ئه‌گه‌ر ژیانه‌وه سه‌وداته، وه‌ره
جوانه جوامێری له ئاوێنه‌شکاوێ که به دڵ
جیلوه‌یی عاله‌می پێدام و کوتی:موخته‌سه‌ره!
گیانه کیژۆڵه‌گه‌لی مه‌مله‌که‌تی به‌ختی نه‌زۆک
گوڵ له بسکی چ که‌سێ ده‌ن که بڵێن به‌خته‌وه‌ره؟!
ئاشقی حه‌وجه به له‌ش‌ساغی نییه و چاوی نه‌خۆش
له ته‌بیبانی دڵ و گیان و هه‌ناسه و جیگه‌ره
سه‌یری ئه‌و حاڵه‌ته که‌ن ڕۆژ و شه‌وم بوو به خه‌یاڵ
خوایه به‌و خاڵه‌وه یارم په‌رییه یا به‌شه‌ره
من که‌ژی ڕێگه ده‌ناسم به سه‌ما دێم و ده‌چم
ئاه ئه‌و ئاهووه بۆ مایلی ڕێگه‌ی خه‌ته‌ره؟
شه‌ڕه‌شێعرێکه له به‌ینی غه‌زه‌ل و چاوی غه‌زاڵ
بگره گوێ ده‌رده‌که‌وێ کامی زوبانی هونه‌ره
عه‌بدوڵڵا گولابی-هونه‌ر. ٩٣/٦/٨ مهاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|