هەی، کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەی کەری هەوراز و لێژ
ســـینە پــــــان و موچە کورت و شانە بەرز و گوێ درێژ
بن زک و جەبهەت سپی، کلک ئێستر و دامەن سیا
یەککە تاز و سێ بڕ و دوو باد و شەش دانگ و درێژ
کەللە وەک جـــــەڕڕەی شەرابی پڕ نیشات و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچی نەچێژ
مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهو شکەم، مەیمون قەدەم
سم خڕ و کلک ئێستر و مەنزل بڕ و عارەق نەڕێژ
زەرق و زەڕڕاقیی وەکو خاکستەر، ئەمما بێ غوبار
بەرق و بەڕاقیی وەکو پیرۆزە، لاکین بێ کڕێژ
سم وەکو یەشم و لە پەشم و تووکی پێدا سەرنگون
چاو وەکو بیجادە یا دوو شەوچراغی شوعلەڕێژ
گوێ درێژێ، بار و کورتان بەرز و پاڵانی بەزێن
چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانیی و گێژ
قانیعی بابی ڕەزا و ڕازی بە پوش و دڕک و داڵ
سالیکی سەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ
عاقڵێ بوو ناوی کەر بوو، قاتیعی ڕێگەی سەفەر
خۆش سلوک تر بوو لە سەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ
(صائم الدهر)ی بە ڕۆژ، ئەمما بەڕۆژووی بێ نییەت
(قائم اللیل)ی سلوک، ئەمما سلوکی بێ نوێژ
چەندە پێم خۆش بوو زوبانی حاڵی دەیوت: (نالییا)
هەردوو حەیوانین، ئەتۆ گوێ کورت و ئەمنیش گوێ درێژ
نالى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )