مامۆستا همێن شاعيري ناوداري كورد
مامۆ ستا هێمن له سا‌ڵي ۱۳۰۰ي هه تاوي له گوندي ماچين سه ر به شاري مه هاباد هاته دنيا و له ساڵی 1938 که ته‌مه‌نی ده‌گاته 17 ساڵی ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوندی شیلاناوێ. به ڕۆژ له‌گه‌ڵ باوکی‌دا به کشتوکاڵ و شه‌وانیش خۆ به خوێندنه‌وه‌ی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی فارسییه‌وه خه‌ریک ده‌کات. ورده‌ورده هاتوچۆی مه‌هاباد ده‌کات و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه لاوێکی هوشیار و ئازادیخواز ده‌بێته هاوڕێ. ئه‌و لاوانه کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی کوردی‌یان گیرده‌که‌وێت و بۆ خوێندنه‌وه ده‌یانده‌ن به هێمن‌یش. ساڵی 1941 له‌پاڵ کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵدارییدا ده‌ست به شیعرنووسین ده‌کات و هێدی هێدی شیعره‌کانی له ده‌فته‌رێکدا ده‌نووسێته‌وه. به‌ڵام باوکی پێی خۆش نابێت که کوڕه‌که‌ی به شیعر نووسینه‌وه خه‌ریک ببێت و ببێته شاعیر، بۆیه کاتێک ده‌فته‌ری شیعره‌کانی هێمنی ده‌که‌وێته ده‌ست، ده‌موده‌ست ده‌یسوتێنێت و لێی زویر ده‌بێت و سه‌رزه‌نشتی ده‌کات.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، 1941.08.24، له کێڵگه‌که‌ی خۆیان ده‌بێت له‌پڕێکدا دوو فڕۆکه په‌یدا ده‌بن و به‌یاننامه فڕێده‌ده‌نه خوارێ. کاتێک هێمن دانه‌یه‌کی له‌و به‌یاننامه‌یه ده‌ستده‌که‌وێت و ده‌یخوێنێته‌وه، ده‌بینێت به زمانی کوردی نووسراوه. ئیدی له‌خۆشییاندا شاگه‌شکه ده‌بێت. له ناوه‌رۆکی به‌یاننامه‌که‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ڕوونده‌بێته‌وه که فڕۆکه‌کان هی ده‌وڵه‌تی سۆڤییه‌ت بوون و مه‌به‌ستیشیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئه‌وه‌یه که به خه‌ڵکی کوردستان ڕایبگه‌یه‌نن له‌شکری سوور هاتوه‌ته خاکی ئێرانه‌وه و وا به‌ره‌و ناوچه‌کانی کوردستان به‌ڕێوه‌یه و با خه‌ڵکی کوردستان به هێزی داگیرکه‌ریان نه‌زانن و وه‌ک هێزێکی ڕزگارکه‌ر پێشوازییان لێبکه‌ن. ئیدی یه‌کێتی سۆڤێت ناوچه‌کانی سه‌روی ئێران و ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیایش ناوچه‌کانی خوارو و ناوه‌ڕاستی ئێران ده‌خه‌نه ژێر کۆنترۆڵی خۆیانه‌وه. به‌وه‌یش له‌شکری ده‌وڵه‌تی ئێران له به‌شی سه‌روی کوردستان ده‌رده‌په‌ڕێنرێت و پاش ساڵه‌ها سه‌رکوت و کوشتنی بێ ڕه‌حمانه، خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه به ئازادی له وڵات و شوێنی خۆیاندا ده‌ژین.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 1942.08.16 ده‌سته‌یه‌ك له كه‌سه ڕوناكبیر و چالاكه‌كانی شاری مه‌هاباد كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. (كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان) داده‌مه‌زرێنن و حوسێن فروهه‌ر به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه هه‌ڵده‌بژێرن. له‌و ڕۆژانه‌دا هێمن له ته‌ورێز ده‌بێت. کاتێک بۆ مه‌هاباد ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ڕێگای عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی‌یه‌وه و له ماڵی حوسێن فروهه‌ر پێوه‌ندیی به کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. ـه‌وه ده‌گرێت و ناوی نهێنیی "هێمن" بۆخۆی هه‌ڵده‌بژێرێت و ژماره‌ی ئه‌ندامێتیشی 55 ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاپریلی 1943دا كه له بناری چیای خواپه‌رست سازده‌درێت، كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. بڕیارده‌دات كه ئۆرگانی خۆی به ناوی نیشتمان ده‌ربكات. هێمن وه‌ک ئه‌ندامێکی به‌دیسیپلین و وه‌ک شاعیرێکی نیشتمانپه‌روه‌ر له دووه‌م ژماره‌ی گۆڤاری نیشتمان‌ـه‌وه هه‌تاکو دواژماره‌ی به شیعر و وتار به‌شدارییده‌کات. کاتێکیش له‌سه‌ر بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. حیزبی دیموكراتی كوردستان داده‌مه‌زرێنرێت، هێمن له ڕیزه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا تێکۆشانی خۆی درێژه‌پێده‌دات. دواتریش له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانی کۆماری کوردستاندا وتار و شیعر ده‌نووسێت و ئه‌رکه حیزبییه‌کانی خۆیشی ئه‌نجام ده‌دات. هه‌روه‌ها له بۆنه و کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌رده‌وام شیعر ده‌خوێنێته‌وه و جۆش و خرۆش ده‌خاته ئه‌و بۆنانه‌وه.
له 1946.11.16دا هێمن له‌گه‌ڵ کچی خاڵی خۆی به ناوی ئایشه زه‌ماوه‌ند ده‌کات و خێزان پێکدێنێت. به‌رهه‌می ئه‌و هاوسه‌رییه کوڕێک ده‌بێت که ناوی ده‌نێن سه‌لاح. مانگێک دوای زه‌ماوه‌ندی هێمن، کۆماری کوردستان ده‌ڕوخێت. به‌وه‌یش نائومێدی باڵ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و خه‌ڵکی ژێرسایه‌ی کۆمار به‌تایبه‌تی ده‌کێشێت. ڕۆژی 1946.12.17 سوپای داگیرکه‌ری ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری مه‌هاباد و شار و گونده ئازادکراوه‌کانی دیکه. سوپای داگیرکه‌ری ئێران وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی ده‌ست به گرتن و ڕاونانی تێکۆشه‌ران و ڕوناکبیران ده‌کاته‌وه. هێمن له‌و ده‌مه‌دا خۆ ده‌گه‌یه‌نێته لای خاڵی، شێخ محه‌ممه‌دی کوڕی شێخی بورهان، و له خانه‌قای شێخی بورهان ده‌مێنێته‌وه. به‌و جۆره له گرتن و زیندان ڕزگاری ده‌بێت. له خانه‌قا تووشی نه‌خۆشی که‌وتوویی ده‌بێت و دوو مانگ له جێ‌دا ده‌که‌وێت. دوایی تاڕاده‌یه‌ک باش ده‌بێت و ده‌چێته‌وه گونده‌که‌ی خۆیان و له‌نێو خێزان و که‌سوکاریدا ماوه‌یه‌ک ده‌گوزه‌رێنێت.
ڕۆژی 1947.03.31 له کاتێکدا که هێمن له ماڵی خۆی خه‌ریکی کتێب خوێندنه‌وه ده‌بێت، هه‌واڵ له گونده‌که‌یاندا بڵاوده‌بێته‌وه که قازی محه‌ممه‌د و سه‌دری برای و محه‌ممه‌د حوسێنی ئامۆزای، له مه‌هاباد له‌سێداره دراون. ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه کار له ناخی هێمن ده‌کات و ناسۆرێکی گه‌وره له دڵیدا دروست ده‌کات. سێ ڕۆژ دواتر له1947.04.03دا هێمن له‌گه‌ڵ که‌سێکی هه‌ژار و تێکۆشه‌ری هاوڕێیدا به‌ره‌و شارۆچکه‌ی قه‌ڵادزێ به‌ڕێده‌که‌ون. کاتێک هێمن ده‌گاته نێو قه‌ڵادزێ، ده‌موده‌ست پۆلیس ده‌یگرێت. دوو که‌س به‌بێ ئه‌وه‌ی هێمن بناسن بۆی تێده‌که‌ون و له‌چنگی پۆلیس ڕزگاریده‌که‌ن. یه‌کێک له‌و دوو که‌سانه مه‌لایه‌ک ده‌بێت، هێمن ده‌باته لای خۆی و ماوه‌یه‌ک وانه‌ی پێده‌ڵێته‌وه و لای خۆی ده‌یپارێزێت. دوای ماوه‌یه‌ک بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاڕاده‌یه‌ک ئارام ده‌بێته‌وه. ئیدی هێمن بۆناو که‌سوکاری خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ست به کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداریی ده‌کاته‌وه.
له‌و ده‌مه‌دا حیزبی توده‌ی ئێران به ئاشکرا خه‌بات ده‌کات و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی جۆراوجۆر بڵاوده‌کاته‌وه. هێمن له‌پاڵ ئیشوکاری ڕۆژانه‌یدا به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌شنه بڵاوکراوانه‌وه خۆی سه‌رگه‌رم ده‌کات. هاوکات ده‌سته لاوێک به هاوکاری و ڕێنوێنیی حیزبی توده‌ی ئێران، ورده‌ورده حیزبی دێموکراتی کوردستان زیندوده‌که‌نه‌وه. هێمن‌یش ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌تی ده‌بێت هاوکار و هاوبیری ئه‌و لاوانه ده‌بێت و پشتیوانیی خۆی بۆیان دوپات ده‌کاته‌وه.
ڕۆژی 1949.02.04 حه‌مه‌ڕه‌زا شا به‌شداریی له یادی دامه‌زراندنی دانشگای حقوق له تاران ده‌کات. له ناوه‌ختێکدا لاوێک به ناوی ناسر فه‌خرارایی شا ده‌داته به‌ر گولـله و برینداری ده‌کات. هاوکات پاسه‌وانه‌کانی شا ده‌ستڕێژ له‌و لاوه ده‌که‌ن و به سه‌ختیی برینداری ده‌که‌ن و پاش چه‌ند سه‌عات ده‌مرێت. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه به ئاشکرا حیزبی توده‌ی ئێران تاوانبار ده‌کرێت و شاڵاوی گرتن و ڕاونانی ڕابه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا ده‌ستپێده‌کات. گرتن و زیندانیکردنی ڕووناکبیران و تێکۆشه‌ران کوردستانیش ده‌گرێته‌وه. گه‌لێک که‌س ده‌گیرێن و هه‌ندێکیش دیسان ئاواره ده‌بنه‌وه. هێمن وه‌ک سه‌دان مرۆڤی ئازادیخوازی کورد ماوه‌یه‌ک خۆی ده‌شارێته‌وه. له‌و سه‌روه‌خته‌دا له ئێران‌دا گرانی داده‌که‌وێت و ژیانی هه‌زاره‌ها خێزان ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌برسامردن. هێمن به چاوی خۆی زۆر دیمه‌نی تراژیدی و دڵته‌زێنی ئه‌و ڕۆژانه ده‌بینێت و ناسۆرێکی گه‌وره له دڵیدا دروستده‌کات. خۆی و که‌سوکاره‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی له توانایاندا ده‌بێت به‌پیر ئه‌و خه‌ڵکه برسییانه‌وه ده‌چن که ڕوو له گونده‌که‌یان ده‌که‌ن؛ فریایان ده‌که‌ون و تێریان ده‌که‌ن.
ساڵی 1951 بزوتنه‌وه‌ی خۆماڵیکردنی نه‌وتی ئێران به ڕابه‌ریی دوکتۆر موسه‌دیق په‌ره‌ده‌ستێنێت و په‌ل بۆ گشت شار و شارۆچکه‌یه‌کی ئێران ده‌هاوێت. له 1952.07.22دا دوکتۆر موسه‌دیق ده‌بێته سه‌رۆکوه‌زیرانی ئێران و خه‌ڵک پشتیوانیی خۆیان له حکومه‌ته‌که‌ی ده‌رده‌بڕن. به‌وه‌یش جێ به شا و داروده‌سته‌که‌ی له‌ق ده‌بێت. ورده‌ورده هه‌لومه‌رجێکی تاڕاده‌یه‌ک ئازاد و دیموکرات له ئێران‌دا جێگیر ده‌بێت. له کوردستانیش هێدی هێدی چالاکیی سیاسی و ڕۆشنبیریی ده‌ستپێده‌کاته‌وه و لاوان و ڕووناکبیرانی کورد به نهێنی و نیمچه ئاشکرا ده‌که‌ونه کارکردن. هێمن هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووناکبیر و تێکۆشه‌رانه هاوده‌م و هاوبیر ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و له‌وه‌دا له‌گه‌ڵیان ناکۆک ده‌بێت که ئه‌وان بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که به زمانی کوردی گۆڤار و ڕۆژنامه و بڵاوکراوه ده‌ربکه‌ن و له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا به کارێکی گرنگی نازانن. هێمن ڕێنوێنییان ده‌کات و هانیانده‌دات هه‌رچی زووه گۆڤار و ڕۆژنامه به زمانی کوردی ده‌ربکه‌ن و له‌نێو خه‌ڵکی کوردستاندا بڵاویانبکه‌نه‌وه. سه‌ره‌نجام ده‌سته‌یه‌ک له‌و لاوه تێکۆشه‌رانه بۆچوونه‌که‌ی هێمن ده‌سه‌لمێنن و بڕیاده‌ده‌ن که ده‌ست به ده‌رکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان بکه‌ن. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی که ئه‌وان یه‌که‌م هه‌نگاو بنێن، ڕۆژی 1953.08.19 کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ری به‌کرێگیراو به پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا کوده‌تایه‌ک له دژی حکومه‌تی دوکتۆر موسه‌دیق به‌رپا ده‌که‌ن و جارێکی دیکه حه‌مه‌ڕه‌زا شا بۆسه‌ر حوکم ده‌گێڕنه‌وه. به گه‌ڕانه‌وه‌ی حکومه‌تی شا، گرتن و ڕاونانی ئازادیخوازان ده‌ستپێده‌کاته‌وه. هێمن وه‌ک سه‌دان لاوی تێکۆشه‌ری کورد جارێکی دیکه خۆی ده‌شارێته‌وه. پاشان هه‌ر چۆنێک بێت ده‌چێته‌وه نێو ماڵومنداڵی خۆی. به‌ڵام هه‌میشه له‌ژێر چاوی پۆلیسدا ده‌بێت و گه‌لێک جار ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری پێده‌که‌ن. هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا دوچاری نائومێدی و ڕه‌شبینیی ده‌بێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ پێوه‌ی ده‌تلێته‌وه. ئه‌وه‌ش وای لێده‌کات که هێز و توانای ده‌ربڕین و شیعرنووسینی نه‌مێنێت و ژیانێکی گۆشه‌گیرانه بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت.
ساڵانی 1967-1968 بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێده‌نێته قۆناغێکی نوێ و ده‌سته‌یه‌ک لاوی شۆڕشگێڕ خه‌باتی سیاسی و چه‌کداریی پێکه‌وه گرێده‌ده‌ن و له‌به‌رامبه‌ر له‌شکری داگیرکه‌ری ده‌وڵه‌تی شادا ده‌ست به شه‌ڕی پارتیزانی ده‌که‌ن. له هه‌ندێک له‌و شه‌ڕ و پێکدادانانه‌دا چه‌ند لاوێکی ئازا و ڕووناکبیر شه‌هید ده‌بن و ته‌رمه‌کانیان ده‌که‌ونه ده‌ست ژاندارمه‌کانی ڕێژیمی شا و زۆر دڕندانه به‌سه‌ر جاده و شه‌قامه‌کاندا ڕایانده‌کێشن و بێحورمه‌تییان پێده‌که‌ن. ئه‌م چه‌شنه دیمه‌نه جه‌رگبڕانه له چه‌ند ناوچه و شوێنی کوردستان دوباره ده‌بنه‌وه و له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا ڕق و بێزاریی خه‌ڵک ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی.
هێمن وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی ئازادیخوازی کورد به‌و هه‌واڵانه خه‌م و په‌ژاره دایده‌گرێت. هاوکات کۆمه‌ڵێک لاوی هۆشیار خۆ له هێمن و گه‌لێک ڕووناک‌بیری دیکه نزیک ده‌که‌نه‌وه و هێز و تین به به‌ریاندا ده‌که‌نه‌وه و به‌ره‌و تێکۆشان هانیانده‌ده‌نه‌وه. هێمن زوو دێته‌وه سه‌ر خۆ و له جاران شێلگیرتر ده‌ستبه تێکۆشان ده‌کاته‌وه. سه‌رنجام ماڵومنداڵی خۆی جێده‌هێڵێت و ڕوو له چیاکانی کوردستان ده‌کات. ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌ژار پێکه‌وه ده‌ژین. پاشان بڕیارده‌دات که له‌نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا درێژه به تێکۆشانی خۆی بداته‌وه. کادیر و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه به سنگفراوانییه‌وه پێشوازیی لێده‌که‌ن.
له مانگی جونیی 1969دا کۆنفرانسی دووه‌می حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له گوندێکی نزیک قه‌ڵادزێ ده‌به‌سترێت. هێمن یه‌کێک له به‌شدارانی ئه‌و کۆنفرانسه ده‌بێت و له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی تێکۆشه‌ری دیکه‌دا تێده‌کۆشێت بۆ وه‌لانانی کێشه شه‌خسی و لاوه‌کییه‌کان و وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی حیزبه‌که. هه‌ر له‌وێیشدا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێت. پاش چه‌ند مانگ له کارکردن و چالاکی، ده‌ستبه ده‌رکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان ده‌که‌نه‌وه و له ژانوییه‌ی 1970دا یه‌که‌م ژماره‌ی ده‌رده‌که‌ن. هه‌ر له‌و ده‌مانه‌دا له باشووری کوردستان "یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد" داده‌مه‌زرێت. هێمن وه‌ک شاعیر و نووسه‌رێکی خاوه‌نهه‌ڵوێست و کوردپه‌روه‌ر به ئه‌ندام وه‌رده‌گیرێت و له زۆربه‌ی کۆڕ و کۆبوونه‌وه و بۆنه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌دا هه‌ڵده‌سووڕێت و له گۆڤار و بڵاوکراوه‌کانیشیدا شیعر و وتاری ئه‌ده‌بی بڵاوده‌کاته‌وه.
ڕۆژانی 24-1971.06.21 له شاری کۆیه کۆنفرانسی سێیه‌می حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌به‌سترێت. له‌و کۆنفرانسه‌دا هێمن به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌که هه‌ڵده‌بژێردرێت. هاوکات کۆمیسیۆنی ته‌بلیغاتی حیزب پێکده‌هێنرێت كه هێمن یه‌کێک له ئه‌ندامه چالاکه‌کانی ده‌بێت. ساڵی 1973 هێمن ده‌بێته ئه‌ندامی "کۆڕی زانیاریی کورد" و چه‌ند کاری به‌نرخ ئه‌نجام ده‌دات که یه‌کێکیان ساغکردنه‌وه‌ی تێکسته‌کانی کتێبی "تحفه مظفریه" ده‌بێت که کاتی خۆی ئۆسکارمان کۆیکردبۆ‌وه.
ڕۆژی 1973.09.22 کۆنگره‌ی سێیه‌می حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری به‌غداد ده‌به‌سترێت. سه‌ره‌تا هێمن وه‌ک به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی به‌شدار له‌و کۆنگره‌یه‌دا وتارێکی به‌نرخ ده‌خوێنێته‌وه. پاشتریش له کاروباره‌کانی کۆنگره‌که‌دا چالاکانه به‌شداریی ده‌کات. له کۆتایی کۆنگره‌که‌یشدا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
کۆتایی ساڵی 1973 ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌کات و به‌شێکی لێده‌خاته سه‌ر کاغه‌ز. له 1974.01.24دا له نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌بێته‌وه. پاشان دوکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو شیعره‌کانی ده‌خوێنێته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کورت و شایسته ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی شیعره‌کانی ده‌نووسێت. ئیدی هه‌موو ئه‌مانه پێکه‌وه له هاوینی ساڵی 1974دا له کتێبێک‌دا به ناوی "تاریک و ڕوون" چاپده‌کرێن و ده‌خرێنه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی کورد. کتێبی تاریک و ڕوون له‌لایه‌ن لاوان و ڕووناکبیرانه‌وه ده‌قۆزرێته‌وه و وه‌ک دیارییه‌کی به‌نرخ ده‌یخوێننه‌وه و وتووێژی له‌سه‌ر ده‌که‌ن. هاوکات چه‌ند نووسه‌ر و شاعیر بیروڕای خۆیان ده‌رباره‌ی ده‌نووسن و مشتومڕێکی گه‌رم ده‌خوڵقێنێت.
سه‌ره‌تای ساڵی 1978 جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی دژ به ڕێژیمی حه‌مه‌ڕه‌زا شا له‌نێو شاره گه‌وره‌کانی ئێران‌دا ده‌ستپێده‌کات و زۆر به خێرایی سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌گرێته‌وه و مه‌رگی ئه‌و ڕێژیمه دیکتاتۆرییه نزیک ده‌بێته‌وه. هێمن وه‌ک هه‌ر تێکۆشه‌رێکی کوردی ئاواره، حه‌زی گه‌ڕانه‌وه بۆ‌نێو که‌سوکار و خێزانی خۆی ده‌که‌وێته سه‌ری. هه‌ر له‌و ده‌مانه‌یشدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌سته ده‌سته ئه‌ندامه‌کانی خۆی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کاته‌وه. ئیدی هێمن‌یش بڕیاری خۆی ده‌دات و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کیدا به‌ڕێده‌که‌ون.
ڕۆژی 1979.02.18 له ئۆردوگای به‌سته‌سێن‌ی نزیک قه‌ڵادزێ له ماڵی دۆستێک ده‌مێننه‌وه. بۆ شه‌وه‌که‌ی به‌ره‌و سه‌رده‌شت ده‌که‌ونه‌ڕێ. ڕۆژی 1979.02.20 ده‌گه‌نه سه‌رده‌شت و له‌گه‌ڵ پێشوازییه‌کی گه‌رمدا له ماڵی چه‌ند دۆست و ناسیاو ده‌مێنێته‌وه. هاوکات ته‌له‌فۆن بۆ مه‌هاباد ده‌که‌ن و هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێمن به که‌سوکاری و خه‌ڵکی مه‌هاباد ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌و هه‌واڵه خۆشه له‌و ده‌مه‌دا زۆر به خێرایی له‌نێو خه‌ڵکدا بڵاوده‌بێته‌وه. ده‌سته ده‌سته لاوان و ڕووناکبیران و خه‌ڵک خۆ سازده‌ده‌ن بۆ پێشوازیکردن له هێمن. ده‌موده‌ست سه‌لاح‌ی کوڕی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خزم و دۆست به‌ره‌و سه‌رده‌شت ده‌که‌ونه‌ڕێ.
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 1979.02.21 هێمن له‌گه‌ڵ خزم و که‌سه‌کانی و کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌ره‌و مه‌هاباد به‌ڕێده‌که‌وێت. کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ خه‌ڵک به ئوتومبیل دێن به‌پیریه‌وه و ده‌یکه‌نه ڕۆژی شایی و ئاهه‌نگ. ده‌مه‌وعه‌سری ئه‌و ڕۆژه کاتێک که‌ژاوه‌ی ئوتومبیله‌کان ده‌گه‌نه "تاقه‌دار"ی نزیک مه‌هاباد، تێکه‌ڵ به کۆڕی شیعرخوێندنه‌وه و شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌بن و هه‌موو به چاوی پڕ له فرمێسکی شادییه‌وه پێشوازیی له هێمن ده‌که‌ن و بۆ‌نێو مه‌هابادی ده‌به‌نه‌وه.
چه‌ند ڕۆژ کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ و ده‌سته ده‌سته خه‌ڵک له شار و شارۆچکه و دێهاته‌کانی کوردستانه‌وه بۆ سه‌ردانی هێمن به‌ره‌و مه‌هاباد ده‌چن و به‌رده‌وام ماڵی هێمن پڕ له میوان و دۆستان ده‌بێت. ئیدی له‌و ساته‌وه ماڵه‌که‌ی وه‌ک بنکه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی لێدێت و ده‌بێته جێی شیعر و باسی ئه‌ده‌بی و شوێنی به‌یه‌کگه‌یشتنی ئه‌دیبان و ڕووناکبیران.
ڕۆژی 1980.02.19 له شاری مه‌هاباد چواره‌مین کۆنگره‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌به‌سترێت. هێمن له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شداریی ده‌کات. له کۆتایی کۆنگره‌که‌دا به ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ته‌بلیغاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵده‌بژێردرێت. له سه‌ره‌تای مانگی جونیی 1980دا چه‌ند ئه‌ندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به هاندان و ڕێنوێنیی حیزبی توده‌ی ئێران به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌ن و جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نن. هێمن یه‌کێک ده‌بێت له‌و ئه‌ندامانه و به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت پشتگیری‌یان ده‌کات. ئه‌م ده‌سته‌یه پاشتر به ناوی "تاقمی حه‌وتکه‌سی"یه‌وه ناویان بڵاوده‌بێته‌وه. زۆر نابات هێمن بڕیار ده‌دات که خۆ له کاری حیزبایه‌تی بدزێته‌وه و له بواری ئه‌ده‌ب و نووسیندا خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات.
به‌درێژایی ساڵانی 1879-1986 هێمن له زۆربه‌ی کۆڕ و کۆبوونه‌وه و بۆنه‌کاندا له شاره‌کانی سنه، کرماشان، ورمێ و مه‌هاباد...دا چالاکانه به‌شداریی ده‌کات و به شیعر و وتاری جوان ئه‌و بۆنانه ڕازاوه ده‌کات. سه‌ره‌تای ساڵی 1983 له‌گه‌ڵ چه‌ند شاعیر و نووسه‌ردا وتووێژ ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت با به هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین ده‌زگایه‌کی چاپه‌مه‌نی ساز بکه‌ین و گۆڤار و ڕۆژنامه و کتێبی کوردیی تیا چاپبکه‌ین. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ چه‌ندین کاربه‌ده‌ستی حکومه‌تی ئێران‌دا قسه‌وباس ده‌کات و هه‌وڵده‌دات که ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان به‌ده‌ستبێنێت. ئه‌م وتووێژ و هه‌وڵانه درێژه‌ده‌کێشێن و حکومه‌تی ئێران به بیانووی جۆراوجۆر داواکه‌یان ڕه‌تده‌کاته‌وه. به‌ڵام هێمن و هاوکاره‌کانی کۆڵناده‌ن تا سه‌ره‌نجام به ئیمکاناتێکی که‌مه‌وه بنکه‌یه‌ک به ناوی "ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی- ئینتیشاراتی صلاح الدینی ئه‌ییووبی" له ورمێ داده‌مه‌زرێنن و گۆڤارێک به ناوی سروه ده‌رده‌که‌ن. هه‌تاکو هێمن خۆی له ژیاندا ده‌بێت، چوار ژماره له‌و گۆڤاره ده‌رده‌که‌ن. پاشتریش که‌ریمی قه‌یومی و چه‌ند نووسه‌ر و شاعیری دڵسۆز له‌سه‌ر ده‌رکردنی سروه به‌رده‌وام ده‌بن. ئینجا ده‌ستبه چاپکردنی هه‌ندێک کتێب ده‌که‌ن و ورده‌ورده کاره‌کانیان گه‌شه‌پێده‌ده‌ن و به‌نیاز ده‌بن زیاتریش گه‌وره و فراوانی بکه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌رمه‌ی کارکردنیاندا شه‌وی 18 له‌سه‌ر 1986.04.19 له شاری ورمێ هێمن كۆچی دوایی ده‌کات. به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 1986.04.19 ته‌رمه‌که‌ی به‌ره‌و مه‌هاباد به‌ڕێده‌کرێت. پاشنیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ له مه‌راسیمێکی پڕشکۆدا و له‌نێو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ردا له گۆڕستانی بوداق سولّتان ده‌نێژرێت.
* * *
بۆ نووسینی ئه‌م کورته بیۆگرافیایه‌ی هێمن سوودم له وێبلاگی sharwina وه رگرتووه. رێزم هه يه بۆ ئه م خۆشه ويسته كه ئه ويش دياره زه حمه تي زۆري كێشاوه و سوودي له زۆر كتێب بينيوه.
م _ کوردستان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-06-2015 در ساعت 07:29 PM
|