
03-06-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه لاي جزيري
ناوى ته‌واوى شێخ ئه‌حمه‌د کوڕى شێخ محه‌مه‌د جزیرى یه، یه‌کێکه له‌و شاعیرانه‌ى بناغه‌ى شیعرى کوردیان داناوه، شاعیر به مه‌لاى جزیرى به‌ناوبانگه ئه‌مه‌ش بۆ جزیره‌ى بۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه که ده‌که‌وێته که‌نارى ڕوبارى دیجله له‌نزیک شاخى "جودى" که به ناوى "نیشانى" دێت که‌له هه‌ندێ له قه‌سیده‌کانیدا ناوى هاتووه چه‌ندبۆچوونێک هه‌یه بۆ مێژووى ژیانى ئه‌م شاعیره.
ساڵى 1407 له جزیره‌ى بۆتان هاتۆته دنیاوه که سه‌رده‌مى "ئه‌میر شه‌ره‌فخانى کوڕى میر ئه‌بدال" بووه. له ته‌مه‌نى ده ساڵییه‌وه له‌لاى باوکى ده‌ستى به‌خوێندن کردووه و پاشان چۆته لاى زانا به‌ناوبانگه‌کانى جزیره و فێرى زانست بووه.
به‌فه‌قێیه‌تى هه‌موو ناوچه‌کانى جزیره و هه‌کار ى و ئامێدى و دیار به‌کر و عه‌مادیه گه‌ڕاوه و له ته‌مه‌نى (32) ساڵیدا ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى پێدراوه پاشان بۆته مه‌لا و زوربه‌ى کاتى بۆ وانه وتنه‌وه ته‌رخان کردووه. شێخ محه‌مه‌دى باوکى له بنه‌ماڵه‌یه‌کى شێخى به‌رماڵى بووه و زۆر حه‌زى به خوێنده‌وارى کردووه ..ڕۆژهه‌ڵات ناسى ئه‌ڵمانى "فون هارسمان" له ساڵى 1904 دیوانه‌که‌ى مه‌لاى جزیرى له به‌رلین چاپ کردووه و خۆى پێشه‌کى بۆ نوسیوه، له په‌رتووكى "مێژوى کورد و کوردستان"ى ئه‌مین زه‌کى به‌گ دا هاتووه "مه‌لاى جزیرى ناوى شێخ ئه‌حمه‌ده و له جزیره‌ى "ئیبن عمر" له نیوه‌ى دوایى سه‌ده‌ى شه‌شه‌مى هیجرى له ده‌ورى "عیماده‌دین" حاکمى موسڵدا ژیاوه.
شێخ ئه‌حمه‌د چۆن شاعیرێکى کوردى بووه هه‌روه‌ها زمانى فارسى و عه‌ره‌بی و تورکى به‌باشى زانیوه. مه‌لاى جزیرى سۆفى بووه و له‌سه‌ر ڕێ و شوێنى "نه‌قشبه‌ندى" بووه. زۆربه‌ى زۆرى شیعره‌کانى ته‌ڕ و پاراو و شیرین و ڕه‌وانن هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دڵدارى و ته‌سه‌وف و ڕاستى و خواپه‌رستى بووه و به‌مه‌به‌ستى دڵدارى و خواناسى و سروشت هۆنراوه‌ى داناوه، ده‌ستێکى باڵاى هه‌بووه له لێکدانه‌وه‌ى قورئان و فه‌لسه‌فه و لێكدانه‌وه‌ی و ئه‌ستێره‌ناسى و زانستى کیمیا و فیزیا و پزیشکى دا.
مه‌لاى جزیرى ساڵى 1481 له جزیره‌ى بۆتان کۆچى دوایى کردووه.
مه‌لاى جزیرى خۆى به شاعیرى بۆتان و هه‌موو کوردستان زانیوه‌و وتویه‌تى:
گوڵى باغى ئیره‌مى بۆتانم
شه‌ب چراغى شه‌بى کوردستانم
نموونه‌یه‌ك له‌شیعری مه‌لا جزیری
نازک له‌تیف، گه‌ردن خه‌فیف، لبسى شریف، کیخمه‌وقه‌دیف
من دى به‌وه‌خت، ئه‌ونێک به‌خت، ئیرۆله‌ته‌خت، فه‌غفور بو
فه‌غفور سوره، سیما دوره، هه‌یبه‌ت پرره، پردل گره
ئه‌وهاته‌مه‌ش، من چومه هه‌ش، دل من ژعشقى فور بو
م _ کوردستان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|