
03-08-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌پكێک شێعری هێدی
جه‌عفه‌ری حوسێن‌پوور (هێدی)
--------------------------------------------
- له بێده‌نگیی نیوه‌شه‌و دا
- پرد
- وێرانه
- تاسه
- ژوان
- تۆزی بانان
- پرس
- ته‌وار
- بواری دڵ
- هه‌تاو
- بۆ مه‌هاباد
- پێڵاو
- بازی من
- تینوویه‌تیم به ماچ ده‌شكێ
- هه‌واری خاڵی
--------------------------------------------------------------------------------
له بێده‌نگیی نیوه‌شه‌و دا
ئه‌وشۆ میوانی خه‌ونێكتم،
له‌و خه‌ونانه‌ی به‌ره‌به‌یان له بیرت ده‌چنه‌وه.
له شه‌وداوه‌تی ژوانه‌كانت دا
هه‌ر ئه‌وشۆكه دۆی ده‌ستی منی!
پێش ئه‌وه‌ی كازیوه بین به سۆمایی چاوه‌كانته‌وه نێ،
به نیگایه‌ک بمدوێنه!
له بێده‌نگیی نیوه‌شه‌و دا
به تریفه‌ی مانگی حه‌زت دامپۆشه!
به له‌ره‌ی ده‌نگت
بملاوێنه‌وه!
به‌ر له‌وه‌ی ڕێی ژوانێكی دیكه بگری
ئاونگی سه‌ر تاسه و حه‌زه‌كانت
به گزینگ بسپێره،
با ڕازی تۆ له هه‌تاو ببیسم!
هێدی
10.5.2001
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
پرد
ڕێبه‌ندان و به‌سته‌ڵه‌كه،
پێم له هه‌نگاوان ده‌ترسێ
قامكه‌كانم له گۆ كه‌وتوون
به‌و سه‌رمایه كه‌سیره بووم.
له‌و غه‌ریبستانه
چوار وه‌رزم زستانه!
* * *
"كریسمه‌س" پردێكه
له‌زستانێكه‌وه بۆ زستانێكی دی
له ژانێكه‌وه بۆ ژانێكی دی.
چ سارد و سڕن ئه‌و خه‌ڵكه!
زستانێكیان له دڵ دایه
تا لێره بین دوایی نایه!
له به‌ر سه‌رمای چاوه‌كانیان ره‌ق هه‌ڵاتم،
جێژنه‌یانه و بۆ مه‌مانان
بزه‌ش ناكه‌ن به جێژنانه!
له گوێسوانه‌ی دڵم
چلـووره‌ی په‌یڤه‌كانیان نه‌شته‌رن و شۆڕ بوونه‌وه!
سه‌هۆڵبه‌ندانی هه‌ناویان
تا لێره بین ناتوێته‌وه!
* * *
چاوه‌ڕوان بووم "نه‌ورۆز"
له‌و زستانه‌م بستێنێ و به به‌هارم بسپێرێ،
هه‌ی داخ ... لێره
نه‌ورۆزیشمان سۆزی جارانی نه‌ماوه
له هه‌نده‌ران ئه‌ویش پردێكی رووخاوه!
هێدی
1.1.1997
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
وێرانه
گۆمی خه‌ونم مه‌شڵه‌قێنه!
با له‌و مه‌نداوه دا
شین بۆ تاسه جوانه‌مه‌رگه‌كانم بگێڕم!
هه‌ر به داوێک رووناكییه‌وه به‌نده
دوا دڵۆپی هیوام،
با به له‌ره‌ی ده‌نگت نه‌تكێ!
به بێده‌نگیی به‌ره‌و سه‌رچاوه‌م به‌ره‌وه
با پشتی بڕستم نه‌شكێ!
به گۆڕستاندا مه‌یه!
شه‌هیده‌كان وه‌خه‌به‌ر مه‌هێنه!
با نه‌زانن خوێنیان به فیڕۆ چووه!
با هه‌ر ده "چركه‌یه‌ک بێده‌نگیی" دا
بمێننه‌وه!
به چیا دا مه‌یه!
با ڕێی چیا كوێر بێته‌وه!
با كونده‌كانی وێ
به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كی دیت نه‌به‌ن!
رێگایه‌كی نوێ بكێشه!
به‌ره‌و سه‌رچاوه‌م به‌ره‌وه!
هێدی
هاوینی 1997
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
تاسه
نامۆیی له دار و به‌ردی
ئه‌م وڵاته ده‌كه‌م.
نیشتمانم كرابێ به جه‌هه‌ننه‌میش
تاسه‌ی ده‌كه‌م.
با نامه‌ت بێ و
به‌رامه‌ی نیشتمانم بۆ بێنێ!
با ته‌له‌فۆن زه‌نگ لێ‌بدا و
به بیستنی زمانی زگماكم
بژێمه‌وه!
مه‌هێڵه له‌و به‌هه‌شته به‌رینه دا بژاكێم،
ده‌ركه‌ی جه‌هه‌ننه‌مێم لێبكه‌وه!
هێدی
زستانی 1996
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
ژوان
به رێچكه‌ی ده‌نگتدا
دێمه ژوانی چاوه‌كانت
ئه‌وه‌ی ده‌نگت نایدركێنێ
له چاوه‌كانتی ده‌بیسم.
هێدی
پاییزی 1996
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
تۆزی بانان
هاتین
له باوه‌شی سه‌ركه‌وتندا
پێكه‌وه ببینه خانی خانان،
بای فیز و هه‌وا هه‌ڵیكرد
زه‌ینكوێریی لێكیكردین.
ئێستا بووینه تۆزی بانان.
هێدی
هاوینی 1995
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
پرس
به‌ره‌و هیچ ده‌بمه‌وه ...
ژیان دێ و
به پێدزه به په‌نامدا تێده‌په‌ڕێ،
هیوام شه‌كه‌ته و خه‌ونووچكه ده‌یباته‌وه.
نه ئاو ده‌مبا
نه برووسكه ده‌مسووتێنێ
نه با ده‌مبا
نه بارانه ده‌مخووسێنێ.
ئه‌وه هاته
یان نه‌هاتیی؟
ئه‌وه شنه‌ی هه‌ناسه‌ی به‌هاره
یان زریانی كۆچێكی دی؟
ئه‌وه گڕی ئاوری نه‌ورۆزه
یان جه‌نگه‌ی سووتانێكی دی؟
ئه‌وه چیرۆكی هه‌ڵه و هه‌تڵه‌یه
یان هاواری بیرێكی دی؟
ئه‌وه كوردستانه
یان گۆڕستانی ئاواتی مردوو؟
ئه‌وه گنجی سه‌ر ته‌وێڵی كورده
یان رێچكه‌ی دووپاتبوونه‌وه‌ی مێژوو؟
ئه‌وه چاوساغی رێناسه
یان زلكوێری رێگا ونبوو؟
ئه‌وه تاراوگه‌یه
یان هه‌وارگه‌ی هه‌لێكی له ده‌ست چوو؟
ئه‌وه باوه‌شی ژیانێكی نوێیه
یان نوێنی مه‌رگێكی نووستوو؟
به‌ره‌و هیچ ده‌بمه‌وه ...
ئه‌وه تێشكانه
یان سه‌ركه‌وتن؟
هێدی
به‌هاری 1995
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
ته‌وار
هه‌ڵكشێ ئه‌ی ته‌واری به‌رزه‌فڕ!
با ئاسمانی به‌رین وڵاتت بێ.
هه‌ڵكشێ ئه‌ی ده‌ریای ئاور و گڕ!
با گڕكانی ئه‌وین خه‌ڵاتت بێ.
كوا له‌و ئاقاره نێرسالاره هه‌ڵده‌كه‌ی؟
هه‌ڵكشێ ئه‌ی له هیوا به‌رزتر!
له سه‌ر ئه‌ستێران هه‌ڵنیشه!
تۆ كوا قه‌فه‌س جێته؟
هه‌ڵكشێ ئه‌ی ته‌واری به‌رزه‌فڕ!
نه‌وی مه‌به!
له‌و هه‌واره
بۆ ڕاوكه‌ران
كه‌وی مه‌به!
هێدی
17.1.1994
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
بواری دڵ
دڵم،
رچه‌یه‌كم بۆ ده‌شكێنێ
كه ناوێرم خۆی لێده‌م،
رێگه‌ی ماڵێک ده‌گرێته به‌ر
كه ناوێرم له ده‌ركه‌ی ده‌م،
ئه‌وینێكم پێده‌ناسێنێ
له ڕووم هه‌ڵنایه بیدوێنم،
له ئاوێک ده‌دا
بواری په‌ڕینه‌وه‌م نادا.
ده‌ڵێی دڵم
له سینه‌مدا هه‌ڵناكا!
دڵه!
هێدی به‌و لێم هه‌ڵمه‌بڕه!
به له‌ز مه‌ڕۆ، سه‌ر هه‌ڵمه‌گره!
مژی غه‌ریبیی خه‌سته
به هه‌ناسه‌ی تۆ نه‌بێ ناڕه‌وێ
له‌و هه‌واره سارد و سڕه جێم مه‌هێڵه!
بمبووره كه تووشی نه‌هاتییم كردی
به‌داخه‌وه‌م كه ئامانجت نه‌هاته دی
به‌ڵام گیانه!
دوا هه‌واری منیش كوردستانه
نه من به بێ تۆ لێره هه‌ڵده‌كه‌م
نه تۆ به بێ من له‌وێ هه‌ڵده‌كه‌ی.
هێدی
زستانی 1993
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
هه‌تاو
گوڵێ گیان! ڕووگه‌كه‌م با چاوی تۆ بێ
كلـیلـی به‌ندی دڵ با ناوی تۆ بێ
له به‌ر گه‌رمیی ئه‌وینت با بسووتێم
هه‌تاوی ژینی من با تاوی تۆ بێ
هێدی
1992
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
بۆ مه‌هاباد
شاره‌كه‌م، به‌ندی دڵم، ئه‌ی باغی من!
ڕه‌وڕه‌وه‌ی ساوایه‌تیم، سابڵاغی من
دڵ به هیوات لێده‌دا، لانكی دڵی
تۆ له وه‌رزی یادی من دا سه‌رچڵی
ببیه ناڵه‌م، من له سوێیانت گڕام
من له تۆ بووم و له یاران دابڕام
دووره یارم، دووره یارم، دووره یار
ڕاونراو و ده‌ركراو و دووره شار
دڵ مه‌گۆڕه، لێم مه‌تۆرێ، یاری تۆم
ڕووگه‌كه‌م! كوێستانی دڵ! ئه‌ی زێدی خۆم!
هێدی
پاییزی 1991
پێڵاو
جووتێ پێڵاوم كردنه پێ
كه‌ند و له‌ند و
قۆرت و گه‌وه،
هه‌ڵه‌نگووتن،
هه‌ستانه‌وه،
نیشتمان و
بووژانه‌وه‌م پێناساندن.
كه‌چی ئێستا له هه‌نده‌ران
بۆ پێم نابن.
هێدی
زستانی 1991
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
بازی من
پڕ گه‌وه و هه‌وراز و لێژه بازی من
خه‌مگر و پڕ ژان و بركه ڕازی من
دابڕاوی زێدی بنده‌ست و له‌تم
تین و تاسه و بانگی مانه گازی من
هێدی
1990
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
تینوویه‌تیم به ماچ ده‌شكێ
كۆچه و ئه‌و كۆچه‌شم به بێ تۆ كرد
شه‌وداوه‌ته و شاییم به بێ دۆ كرد
تینووم، تینوویه‌تیم به ماچ ده‌شكێ
غه‌ریبم، ته‌نیاییم ده‌سته‌مۆ كرد
ناتگه‌مێ، سه‌رێكم لێ هه‌ڵێنه
چاوه‌ڕوانیی چاوانمی كه‌م سۆ كرد
شینه دووریی كه‌س و یار و وه‌ته‌ن
كوا فرمێسک، شینیشم به ڕۆ ڕۆ كرد
با به‌سته‌ی ژیان گه‌رووی ویشكم ته‌ڕ كا
گۆیێنه ژیان، ئه‌ویشم بێ گۆ كرد.
هێدی
1989
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ::::::::::::::::::::
هه‌واری خاڵی
-------------------
- شینی هێمن -
-------------------
ئه‌ی هه‌تاوی بزڕكاوی ئه‌و هه‌واره!
ئه‌ی خێڵه‌كه‌ی به‌ره‌و ژووری ئه‌و به‌هاره!
ئه‌وڕۆ ئاسۆ چاوه كانییه‌ک بوو مه‌یی.
ئه‌وڕۆ ده‌ریا چاو له رێی رووبارێک بوو هه‌ر نه‌گه‌یی.
ئه‌وڕۆ ژوانگه‌ی دڵسووتاو
سارد و كپه،
نه ترپه‌ی پێیان
نه خورپه‌ی دڵان،
نابیسرێ سرته و چپه.
به‌هارێكی ویشكه‌ساڵ،
به هه‌نیسكان
ئه‌سرینی خه‌م
بۆ هه‌واری "شیلاناوێ"
ده‌كاته ته‌م.
"تاقه‌دار"ی سوێراوچێژ
په‌لكی به‌هاری وه‌ری
كۆچی گراویی نه‌دی:
"تاقه‌داری كزی پیری عه‌وداڵ
دیمه‌نی "هێمن"ی هێنامه خه‌یاڵ
وه‌كوو ئه‌و تاک و ته‌ریک له‌م لێژا
غه‌یری سوێراوی گڕاو نه‌یچێژا".(1)
په‌ری ئازادی له كوێی؟!
هه‌ڵوه‌دا "هێمن"ه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌رت
تا ده‌می ئاویلـكه‌دان،
گه‌لێ جار بۆ كوڕی گه‌ل ناردییه سه‌رت.
ئه‌ی سواره "هێمن"ه‌كه‌ی ئه‌و بواره!
گه‌لێ تاوان
گه‌لێ تانه
گه‌لێ بوختان،
بوونه مژ و
بوونه ته‌می ئه‌و رێگایه.
تو سوارێكی شاره‌زا بووی
ته‌مڕه‌وێن بووی
تۆ هه‌تاو بووی و ئاوا بووی.
تۆ هه‌تاوی و به‌یانییان
گزینگت له به‌ژنی كه‌ژان ده‌هاڵێنی و
هه‌ڵدێیه‌وه،
تۆ كۆچ ناكه‌ی
هه‌ر دێیه‌وه.
په‌ری خان و مانی شێعر!
ئه‌ی به هه‌وای ئه‌و كوێستانه ڕاهاتوو،
ئه‌ی به به‌فر و باران و كڕێوه دا هاتوو!
ده‌سگیرانی "هێمن"ت
بارگه‌ی بۆ هه‌وارێكی نامۆ تێكنا ...
ئێستاش خوێنی له ده‌ماره‌كانی تۆ دا
هه‌ر له گه‌ڕ دا.
ئه‌تۆش نه‌مری و چاو لێكنانێی
ئه‌تۆ دارێكی ریشاژۆی و
قه‌ت پیر نابی و
له‌و خاكه بارگه‌ت تێكنانێی.
ئه‌رێ شوانه!
هانێ شمشاڵ و
ئه‌وشۆ شینی ئه‌و شه‌وه برینداره و
شینی شاعیرێ دڵ به سۆ بگێڕه،
له گوێن ماڵاوایی و
ژانی ئاواره‌یی دا
به گه‌رمه سۆزێ تێیتووڕێنه،
به چریكه‌ی لاوكێ
په‌چه‌ی ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه دادڕێنه.
ئه‌وشۆكه
هه‌سته و ئۆقره ناگرێ ...
ئه‌وشۆ دڵه و
به‌رگه‌ی ئه‌و ژان و بركه ناگرێ ...
ئه‌وشۆكه ئه‌ستێره و مانگ
له‌و شه‌وه سڕه راساون،
ئه‌وشۆكه بزه و شادی
دوو سازی ژێ پساون.
ئای "ئایشێ خان"! (2)
ئێستا چاوه‌كانی كوردستان
وه‌ک چاوانی تۆ ته‌ڕن،
ئێستا كه‌ژ و نواڵه
ته‌لان و به‌نده‌ن
سوێسن و به‌یبوون و گوڵاڵه
ده‌سته‌وئه‌ژنۆ چاوه‌ڕوانی
زه‌رده‌په‌ڕن.
ئاخ ... "ئایشێ خان"!
ئه‌وشۆكه "هێمن" نایه‌ته ژوان
نایه‌ته ژوان!
ئێستاكه هه‌وار مه‌كۆی خه‌مه
ئێستاكه كوێستان تارای ته‌مه.
ئای شه‌نگه‌بێری ئه‌و هه‌واره!
هاوار كه "فاته ڕه‌شێ"(3 )
با بێ و به سۆزی ده‌نگی گه‌رمی
له‌و شینگایه خه‌مان دابه‌شێ:
"هه‌ی مه‌كه، رۆڵه مه‌كه، بابانوێرانم مه‌كه،
خه‌ڵكی به تاڵانی ده‌چۆوه، مه‌ڕه، به‌رانه، به‌خته‌یه، شه‌كه،
ئه‌منی مل به كوێن به تاڵانم ده‌چۆوه، گه‌ردنی زه‌رد و
به‌ژنی باریک و ڕووی به خاڵ و دوو چاوی ده به‌ڵه‌كه".(4 )
ئێستاكه هه‌وار مه‌كۆی خه‌مه
ئێستاكه كوێستان تارای ته‌مه.
هێدی
به‌هاری 1986
--------------------------------------------------------------------------------
1. به‌شێكه له شێعرێكی فاتیحی شێخولئیسلامی(چاوه)، به نێوی "بۆ مه‌هاباد"، كه ساڵی 1345(1966) نووسیویه.
2. ژنی مامۆستا هێمن.
3. "فاته ڕه‌شی لاچینی" ئافره‌تێكی ده‌نگخۆش بووه كه به ده‌نگی پڕ سۆزی له شینگایان شینی گێڕاوه.
4. له فۆلكلـۆر وه‌رگیراوه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|