
03-08-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كچی به‌یان
من ئه‌ڵێم:
په‌پوله‌یه‌ک فڕی به باڵی سه‌وز و سووره‌وه
من ئه‌ڵێم:
گوڵێ به‌ده‌م شنه‌ی شه‌ماڵه‌وه بزه‌ی بزووت
تۆ ئه‌ڵێی:
چ بوو په‌پووله‌یه‌ک فڕی
یانه سووره‌گوڵ، زه‌رده كه‌وته لێوی ناسكی
من ئه‌ڵێم:
هه‌تا هه‌تایه ده‌وری جوانییه
ئه‌مڕۆ گه‌ر هه‌تاو كه‌سیره‌یه نه‌ماوه ئاگر و گڕی
مێرگی ئاسمان به سووتمانی هه‌وری لۆكه‌یی نه‌زۆک
پڕ له خاڵ و قۆپه‌نه
جه‌نگه‌ڵێ كه جێژوانی پۆله پۆڕی باڕییه
جێگه موڵی كه‌متیار و گورگ و ڕێوییه
شۆڕه‌بی كه بۆته داری چاكی بێ نه‌شه و شنه
زه‌لكه گه‌ر ته‌یاری تیر و قۆشه‌نه
خۆشه‌ویسته‌كه‌م!
له په‌نجه‌ره‌ی نیوه‌تاكی بوومه‌لێڵه‌وه
چاوی من له دیمه‌نی كچی به‌یانییه
له حه‌نجه‌ره‌ی زه‌مانه‌وه
گوێم له زه‌مزه‌مه‌ی زوڵاڵی خیزه ورده‌كانی كانییه.
باسی شه‌و مه‌كه نه شایه‌ری شه‌وم
باسی خه‌و مه‌كه له لای هومێدی فێره سه‌ر ڕه‌وم
به‌و ده‌مه‌ت كه بۆنی سه‌د به‌هاری لێوه دێ
بۆنی ده‌شتی به‌ختیاریی باوه‌شی چیای، به ده‌ستی با
به گوڵ چناوی لێوه دێ
بۆنی سه‌ر سه‌كۆی به كاگلی، به‌ئاوپژاوی لێوه دێ
پێم مه‌ڵێ كه داكه‌وم
پێم مه‌ڵێ كه ئاڵی زاڵی شه‌و، چاوی بێ خه‌وی چڕه
پێم مه‌ڵێ نه‌هاتنه‌وه ئه‌وه‌ی كه چوون
مه‌گری بۆ خه‌ساری بێ گه‌ڕانه‌وه
ڕێگه‌مان دوور و سه‌خت و قاقڕه
خۆشه‌ویسته‌كه‌م!
ئێمه نوێنه‌ری خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵات
ڕۆژهه‌ڵاتی سووری ئاگرین
فێر نه‌بووین به‌زین و دابه‌زین
ڕانه‌هاتووه
چاوی قاره‌مانی كورد
به شه‌ونمی گرین
خۆشه‌ویسته‌كه‌م!
له په‌نجه‌ره‌ی نیوه‌تاكی بوومه‌لێڵه‌وه
چاوی من له دیمه‌نی كچی به‌یانییه
له حه‌نجه‌ره‌ی زه‌مانه‌وه
گوێم له زه‌مزه‌مه‌ی زوڵاڵی خیزه ورده‌كانی كانییه.
سواره‌ی ئیلـخانیزاده
1348(1969)
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
خێڵی درۆ
ئێوه كێن؟ خێڵی درۆ!
گه‌لی ده‌م پڕ له هه‌را
نیشته‌جێی شاری به گرمه و دووكه‌ڵ
پێم بڵێن
ئێوه چكاره‌ن؟
چكه‌سن؟
ئێوه ئه‌ی كرمی كتێب
یاری غاری هۆده
به گه‌رووی قاسپه‌كه‌ری كه‌وتارێن
جاڕی كام گومبوو ئه‌ده‌ن وا به هه‌ڵپه و به ده‌هۆ؟
ئێوه
میراتگری كام جێ له‌وه‌ڕن؟
ئێوه
حاشارگری ڕووبه‌ندی وشه
بووكی بن تارای سوور
خوا نه‌كا بای به ته‌وژمی كوێستان
لابه‌رێ په‌رده له سه‌ر باڵاتان
ده‌ركه‌وێ هه‌ر ده‌كوژن دووراودوور.
ئێوه
كه‌ی شێری چیان؟
به‌رده‌ماوخۆری توڵه و گورگی گه‌ڕن
قاقڕه گیانه هه‌وای به‌ر پشتێن
شۆره‌كاتێكه كوژه‌ی خه‌ڵفی ده‌ست
زه‌لكه‌یه كۆڕه‌كه‌تان، ئێوه زه‌لن
هه‌ر به بایه‌ک ئه‌گه‌ڕێن بێ ده‌ربه‌ست
كام به‌یان به‌ربوو له به‌ندی شه‌وه‌زه‌نگ؟
كام كوله‌ی شۆڕ به نه‌فه‌ستان لاچوو؟
مل به به‌رمووری وشه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ!
كامه پێ كه‌وته پیاسه‌ی ڕێتان؟
ئێسته وا گرمه له كێوان به‌رزه
مێش ئه‌خاته له‌شی گا بووله‌رزه
ئێوه‌ن و ئێوه‌ن و لۆكه‌ی گوێتان
به‌سیه‌تی، به‌سیه‌تی
وا هات، وا چوو.
سواره‌ی ئیلخانیزاده
1347 (1968)
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
دووی ڕێبه‌ندان
بیره‌وه‌ریی دووی ڕێبه‌ندان
ده‌مخاته سه‌ر به‌سته و به‌ندان
ڕێبه‌ندانی ڕێنوێنه
له دوژمنان سه‌رشێوێنه
دوژمنی كورد جێی پێ لێژه
با بگێڕین گه‌ڕه‌لاوێژه
<> <> <>
هۆ هۆ شوانه! به نه‌غمه‌ی ته‌ڕ و پاراوت
به بلـوێری له خه‌م و ده‌ردا سووتاوت
بارووژێنه گیانی خه‌وتووی گه‌زیزه‌ی هه‌رد
به سوارۆیێک، به حه‌یرانێک، دامركێنه بڵێسه‌ی ده‌رد!
<> <> <>
هۆ هۆ جووتێر! جووتێری چه‌وساوه‌ی خه‌مان!
خاڵه ڕێبواری خه‌یاڵت نیشته‌جێ بوو، خه‌مان نه‌مان
به ئاره‌قی نێوچاوانی به‌رز و ته‌رزی كرێكاریت
چناوی هیوا با شین بێ له كووزی ڕووی ده‌رده‌داریت
ئه‌ی كچی جوان! ئه‌ی یه‌زدانی داوێنپاكی!
دیلانێ بگێڕه، به‌سه‌ر چوو دیلـی و زه‌لیلـی و خه‌مناكی
ئه‌و هه‌ورییه‌ی له ده‌وری دار‌ت پێچاوه
له ده‌وری ده‌ستت هاڵێنه به ده‌م سووڕانی سه‌ماوه
شایی ده‌گه‌ڕێ له دێیان
گیان هاتۆته ئاسۆی گوێیان
دیلانه له هه‌موو ماڵان
پیرۆزبایی له ئاواڵان
<> <> <>
به‌و زستانه‌م دڵ به‌هاره
له هه‌موو سنووران هاواره
له دوژمنان ڕێبه‌ندانه
بۆ كورد واده‌ی گۆوه‌ندانه
<> <> <>
شایی نه‌دار و هه‌ژاره
ئه‌وجار هه‌ژار خۆی سه‌رداره
مه‌ڵبه‌ند به‌هاری تێزاوه
"قازی"ی مه‌زن هه‌روه‌ک كاوه
هێزی كۆمه‌ڵی له پشته
هه‌ودای خاوی هیوا گشته
<> <> <>
قورینگ چلـه‌ی زستان ده‌بڕن
چاویان له كوردستان ده‌بڕن
به پۆل گوڵن له شه‌تاوان
ده‌خه‌مڵێنن ده‌م چۆماوان
بیستوومه له كۆنه‌پیاوان
سه‌رگورشته‌ی خاوه‌ن ناوان
له سه‌خڵه‌تا خۆشی دیارن
هه‌ر زۆره كوژه‌ی زۆردارن
نه‌زیلـه‌ی باپیران وایه
شه‌و بۆ مێردان وه‌ک قه‌ڵایه.
شه‌وه‌ی شه‌و له‌شی كوشیبووین
ڕێبه‌ندان ڕێگای ته‌نیبووین
گیانمان خارا به ده‌رد و ئێش
ڕێگای ئازادین گرته پێش
پاش چه‌ند ساڵ له نوور دووریمان
هه‌ڵبوو چرای جمهووریمان
با بگێڕین زه‌ماوه‌ندێ
با بۆتان بڵێم سه‌ربه‌ندێ
ئه‌وجار چینی فه‌لا و كرێكار
قه‌ت ناڵێن خۆزگه‌مان به پار
ده‌ریهاویت تۆوی دژی
ره‌نجبه‌ر بژی، بژی، بژی!
سواره‌ی ئیلـخانیزاده
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی: ئه‌و شێعره ده دیوانه چاپكراوه‌كه‌ی سواره(خه‌وه‌به‌ردینه) دا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
سووره‌قه‌ڵا! دایكی به‌ڵا!
له چاو تۆ "باستیل" به‌هه‌شته
"ئالكاتراز"یش جێگای گه‌شته
"شیلان" به ڕه‌نگی وه‌ک شیلان
بۆته جێی دیلان، بۆ دیلان
سووره‌قه‌ڵا!
دایكی به‌ڵا!
سواره ئیلخانیزاده
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
- ئه‌و به‌نده به‌شێکه له شێعری "سووره‌قه‌ڵا، دایكی به‌ڵا" كه ساڵی 1343(1964) له زیندانی "قزڵ قه‌ڵا"ی تاران نووسراوه. ده دیوانه چاپكراوه‌كه‌ی سواره(خه‌وه‌به‌ردینه) دا نییه.
- كاک عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار) ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی به‌و چه‌شنه له بیر مابوو كه نووسیومه، به‌ڵام كاک سه‌لاحی موهته‌دی، كه ده وتارێكیدا(ده ساڵ دوای كاک سواره، مامۆستای كورد، 1986، ژماره 3) باسی سواره ده‌كا، له‌باتی "دایكی به‌ڵا"، "لانكی به‌ڵا"ی نووسیوه و له‌و شێعره ته‌نیا دێڕێكی ده وته‌كانیدا گونجاندووه: "سواره‌ش كه‌وته به‌ندیخانه‌ی قزڵ قه‌لعه‌ی تاران، یا وه‌ک خۆی له شێعرێكدا ده‌ڵێ: "سووره قه‌ڵا! لانكی به‌ڵا!". هیوادارم سه‌رجه‌می شێعره‌كه به ساغی خۆ به ده‌سته‌وه بدا و چیدی ده "لانکی به‌ڵا" دا ڕانه‌ژێ. - هێدی-
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ڵۆ
پاییزه، دار‌و ده‌وه‌ن بێ به‌رگه
دڵ په‌شۆكاوی خه‌یاڵی مه‌رگه
هه‌ر گه‌ڵایێ كه له دارێ ده‌وه‌رێ
نووسراوێكه به ناخۆش خه‌وه‌رێ
تاو هه‌ناوی نییه وا مات و په‌شێو
له‌شی زاماری ده‌كێشێته نشێو
ڕۆژپه‌ڕه، سارده كزه‌ی بای زریان
كاته بۆ ژینی له‌ده‌سچوو، گریان
دڵی پڕ بوو له په‌ژاره و له دڵۆ
ژینی خۆی هاته‌وه بیر پیره‌هه‌ڵۆ
به قسه خۆشه مه‌ترسیی مردن
تاڵه ئه‌و هه‌ستی به مردن كردن
كاتی كۆچكردنه، وه‌ختی سه‌فه‌ره
داخه‌كه‌م، سه‌ختیی نه‌مانم له‌به‌ره
هه‌ر بینا هات ئه‌جه‌ل و من مردم
با له شیوێ په‌ڕ و باڵی بردم
تۆ بڵێی پاشی نه‌مان ژینێ بێ؟
بۆ له‌شی سارده‌وه‌بوو تینێ بێ؟
تۆ بڵێی ئه‌و خه‌وه هه‌ستانی بێ؟
یانه ئه‌و قافڵه وه‌ستانی بێ؟
مه‌رگه دێ و دوا به هه‌موو شت دێنێ
هه‌موو ئاواتێ له دڵ ده‌ستێنێ
پاشه‌رۆكێكی بكه‌م له‌م باخه
تاكوو باڵ و په‌ڕی من په‌رداخه
هه‌ر بڕۆم نابه‌ڵه‌د و بێ سه‌ر و شوێن
دیار نییه خێڵی هه‌ڵۆیان له كوێن
شاره‌زای ڕێگه‌یی مردن كێیه؟
چییه ئه‌و مه‌نزڵه كوێنه‌ی جێیه؟
نابمه ڕێبواری كه‌لی هات و نه‌هات
چاره‌كه‌م به‌شكوو ئه‌وا هات و نه‌هات
خۆی به خۆی گوت كه ده‌چم بۆلای قه‌ل
كه‌یخودای پیر و به بیری گه‌لی مه‌ل
هه‌ڵفڕی ڕاوكه‌ری زاڵی كه‌ژ و كێ‌و
له چیای به‌رزه‌وه ڕووی كرده نشێو
كه‌وته ئه‌و ده‌شته له ترسا ته‌ق و ڕه‌و
ده‌رپه‌ڕی كوڕكوڕ و كڕ مایه‌وه كه‌و
هاته لای قه‌ل به كزی و بێ وازی
قه‌ل گوتی: مامه هه‌ڵۆ، ناسازی؟
گوتی قاڵاوه ڕه‌شه‌ی پسپۆرم!
پیرم و پێیه له لێوی گۆڕم
باخی ژینم به خه‌زان ژاكاوه
كاتی مه‌رگه و ئه‌جه‌لیش ناكاوه
پێم بڵێ، چۆنه كه تۆ هه‌ر لاوی؟!
زۆر به ساڵ پیری، به‌ڵام چا ماوی!
هێزی ئه‌ژنۆم نییه، باڵ بێ هێزه
هه‌موو گیاندارێ ژیانپارێزه
قه‌ل گوتی: باشه كه گوێ ڕادێری
په‌ندی من پاكی به دڵ بسپێری!
ئه‌و ده‌مه‌ی بابی به‌هه‌شتیی من مرد
دوور له تۆ، ده‌رد و به‌ڵای ئێوه‌ی برد
پێی گوتم ڕۆڵه هه‌وای ڕاز و نزار
هه‌یه‌تی ده‌رد و نه‌خۆشیی به هه‌زار
دیق و زه‌ردوویی و ئاهۆ و وه‌رهه‌م
به گژه‌ی بای به‌قه‌وه‌ت دێن به‌رهه‌م
گۆشتی كه‌و چه‌نده كه تامداره به ناو
هه‌نگ و هاڵاوێ ده‌هه‌نوێته هه‌ناو
تا وزه‌ی بیر و خه‌یاڵ سه‌رده‌كه‌وی
كه له گوڕ كه‌وتی وه‌ها وه‌رده‌كه‌وی
په‌ین و پاڵێ كه له پاڵی دێێه
مه‌نزڵی نۆكه‌ری خۆتی لێیه
كه‌ره‌تۆپیو و كه‌لاكی گوێلـک
هه‌ڵمی دڵڕوونكه‌ره‌وه‌ی سه‌ر گوێلـک
پێكه‌وه چینه بكه‌ین له‌و په‌ینه
بۆی سه‌نێر مه‌ڵحه‌می بیر و زه‌ینه
ورد به‌وه، چه‌نده به مانا قووڵه!
مه‌سه‌له و گفتی قه‌لی ماقووڵه
بیكه سه‌رمه‌شقی ژیان ئه‌و ئیشه
هه‌ر له‌سه‌ر داری نه‌وی هه‌ڵنیشه!
<> <> <> <>
هاته‌وه بیری هه‌ڵۆ ڕابردووی
پاكی بووژانه‌وه یادی مردووی
گوڵ كرا ڕایه‌خ و پایه‌ندازم
چه‌نده ئاژوا له‌شی كێ‌و ئاوازم
چه‌نده ڕوانیمه زه‌وی له‌و بانه
كێ‌و و ده‌شت له‌و سه‌ره‌وه چه‌ن جوانه
چه‌ن چكۆڵه‌ن په‌له‌وه‌ر له‌و به‌رزه
ئاخ كه چه‌ن خوێڕیگره ئه‌م عه‌رزه
چه‌نده ڕاوی كه‌و و كه‌وباڕم كرد
دوژمنی تاقمی شمقاڕم كرد
كۆڵكه‌زێڕینه وه‌كوو تاقی زه‌فه‌ر
ئاسمان بۆ منی به‌ست كاتی سه‌فه‌ر
حه‌وته‌وانان بوو میداڵی شه‌ڕی من
چه‌نده شۆراوه به خوێن شاپه‌ڕی من
ئێسته بۆ وا ڕه‌به‌ن و داماوم
من هه‌ڵۆ، چاو له ده‌می قاڵاوم
ساكه ئه‌و كاره وه‌ها ساكاره
مه‌رگه میوانی گه‌دا و خونكاره
هه‌وری ئاسمان بێ خه‌ڵاتم باشه
یا له‌شم خاشه بكێشن واشه
كوتی وا ژینی درێژ پێشكه‌شی خۆت
گۆشتی منداره‌وه‌بوو هه‌ر به‌شی خۆت
ژینی كورت و به هه‌ڵۆیی مردن
نه‌ک په‌نا بۆ قه‌لی ڕووڕه‌ش بردن
لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مژی
چۆن بژی شه‌رته، نه‌وه‌ک چه‌نده بژی.
سواره‌ی ئیلـخانیزاده
---------------------------------------------------------------------------------------------
- ئه‌و شێعره ئی "پرویز ناتل خانلری"یە و "سوارە" لە فارسیڕا كردوویه به کوردی. ده دیوانه‌كه‌ی "سواره" دا ئاماژه به‌وه نه‌كراوه كه ئه‌و شێعره وه‌رگێڕانە.
- چه‌ند شاعیری دیكه‌ش(مامۆستا هه‌ژار، ڕه‌حمانی قازی، مووسا گه‌رمیانی،...) ئه‌و شێعره‌یان كردووه به كوردی.
م - هێدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|