
03-08-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به یادی هاوار
عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار) 1939 - 1992
چه‌ند شێعری كاک عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار):
------------------------------------------------------------
جه‌للاد
وه‌ره جه‌للاد!
وه‌ره گیانم هه‌موو له‌ت له‌ت بكه تاكوو بزانی چۆنه ئیمانم.
ئه‌تۆ جه‌للاد!
ئه‌گه‌ر ده‌ربێنی ئێسكانم،
ئه‌گه‌ر بێنی له‌به‌ر چاوم بكوژی گشت عه‌زیزانم،
به وه‌ڵڵاهی،
به خاكی پاكی كوردستان،
ئه‌من كوردم قه‌تیش ناڵێم په‌شیمانم.
<> <> <> <>
وه‌ره جه‌للاد!
وه‌ره ئه‌ی خوێنمژی به‌دكار!
ده‌توانی بیخه‌یه ئه‌ستۆم گوریسی دار
ئه‌وه شانازییه بۆ من،
به‌وه‌ی ناكوژی ئیمانم، ئه‌وه سه‌ربه‌رزییه بۆ من.
<> <> <> <>
وه‌ره جه‌للاد! وه‌ره ئه‌ی دوژمن، ئه‌ی بێداد!
له‌به‌رچی مه‌عته‌لی، ئه‌ی بۆچی نامكوژی؟
به زیندوویی له گۆڕا بۆچی نامنێژی؟
قه‌سه‌م به‌م كۆت و زنجیره،
به هه‌رچی دیل و یه‌خسیره،
به ئاواتم،
به ئیمانم،
به ئامانجم،
به په‌یمانم،
به خوێنی پاكی ئه‌و كورده‌ی له رێی ئاواتی كوژراوه،
قه‌سه‌م به‌م خاكه خوێنینه،
قه‌سه‌م به‌م ژینه شێواوه،
ئه‌گه‌ر ده‌ربێنی چاوانم،
ئه‌گه‌ر بشكێنی ئێسكانم،
به وه‌ڵڵاهی،
به خاكی پاكی كوردستان،
ئه‌من كوردم قه‌تیش ناڵێم په‌شیمانم.
عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار)
تاران 1338(1959)
--------------------------------------------------------------------------------------------------
- "جه‌للاد" یه‌كه‌م شێعره كه به "شێوه‌ی نوێ" له كوردستانی ئێران دا گوتراوه.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆمباران
شه‌وێكی بێده‌نگ،
تاریک، شه‌وه‌زه‌نگ.
به به‌هاره شه‌و،
دره‌نگ كاتی خه‌و،
دێ دامركابوو...
<> <> <> <>
جار جار قڕه‌ی قه‌ل،
له بنه‌ی دار و باخ،
یا ده‌نگی كوندێک له لای شاخ و داخ،
یا لووره‌ی گورگێک،
له لای ته‌ل و گرد،
بێده‌نگیی دێیان له نێو لاده‌برد...
<> <> <> <>
جار جار دوو لک دار،
هه‌ر وه‌ک دوو دڵدار،
سه‌ریان وێک دێنا سرته‌یان ده‌كرد...
<> <> <> <>
پاش تاوێكی دی،
گه‌ڵایه‌كی دی،
ده‌كه‌وت و ده‌مرد...
<> <> <> <>
بای پیره شه‌ماڵ خه‌می ده‌پڕژاند،
دڵی ده‌برژاند،
شه‌می سه‌ر گۆڕی مردووی ده‌كووژاند...
<> <> <> <>
شه‌و بوو،
ماته‌م بوو،
دێوی شه‌و ده‌هات،
بزه‌ی ده‌كوشت و خه‌می جێ ده‌هێشت...
ئاسمانی ڕه‌ش،
له چوارچێوه‌ی گوند ته‌می داده‌بێشت...
له ناكاو خه‌می واهی و خه‌یاڵی،
له دێ وه‌دی هات...
له باوه‌شی دایک، مرد كۆرپه‌ی ئاوات...
وه‌ک ڕێژنه باران،
گولله و بۆمباران،
بۆ سه‌ر دێ ده‌هات...
<> <> <> <>
سبه‌ینێ نه دێ، نه ئاوه‌دانی،
نه ژن، نه پیاو، نه باخ، نه كانی،
هیچی نه‌مابوو...
به‌ڵام له دۆڵێک،
له نێو دوو كێوان،
گۆڕستانێ بوو پڕ شین و ماته‌م...
خودای ته‌م و خه‌م،
ده‌هات و پڕ مشت،
خه‌می لێ ده‌ڕشت...
عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار)
تاران 1338(1959)
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
گوناهـ
شه‌وێكی بێده‌نگ، هه‌وارێكی خۆش
داری سه‌ر چاكی ڕازداری خامۆش
گه‌ڵایه‌ک وه‌ری به سروه‌ی شه‌ماڵ
سێبه‌ر جووڵاوه به نه‌رمی خه‌یاڵ
گه‌ڵا سرته‌ی كرد:
- هه‌ستن، دره‌نگه
تا كه‌ڵه‌بابی به‌یان بێده‌نگه(1)
په‌ری بۆ سرته لێک كۆ بوونه‌وه
سێبه‌ر بوو به دوو، لێک جۆ بوونه‌وه
جار جار به ئاوڕێک یه‌كتریان ده‌دی
گوناهـ! به‌خێر چی تا جارێكی دی
عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار)
تاران 1342(1963)
------------------------------------
(1): ئه‌و نیوه دێڕه فۆلكلـۆره.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
مه‌لی ته‌مه‌ن
دڵم ئه‌سیری خه‌مه، ساقیا ده‌سا تێكه!
ئه‌گه‌ر به وردی بنۆڕی زه‌مانه ساتێكه!
له چه‌شنی هه‌وری به‌هاری ته‌مه‌ن به‌له‌ز ده‌ڕوا،
وچانی بۆ نییه، بڕوانه مانی كاتێكه
نه‌مامی ژینی به‌تاسه‌م چه‌ما و بڕكه‌ی مرد،
له وشكه‌ساڵی هومێدا چ شۆره‌كاتێكه
سه‌ڵا له من كه به شوێن رۆچنایییا وێڵم،
ژیانی چه‌رمه‌سه‌ریم تاریكه‌سه‌لاتێكه
مه‌لی ته‌مه‌ن فڕی و پێم گه‌یشته لێوی گۆڕ،
كه‌چی دڵی به‌كوڵم چاوه‌ڕوانی هاتێكه
چما چ ما له چه‌ما هێنده خوێن ده‌بارێنێ؟
نه‌ماوه سوێی و ئه‌وێستێ پرووشه ماتێكه
كڵۆڵ و دیل و كزه كۆتری نه‌سره‌وی گیانم
كه‌سێ له حاڵی ده‌زانێ كه دووروڵاتێكه
گه‌یشته خاڵی دوایی ژیانی من "هاوار"
خه‌یاڵی خاوه ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی نه‌جاتێكه
عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار)
دانمارک - خه‌زه‌ڵوه‌ری 1370(1991)
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
چوارینه‌كان
له گه‌ڵ بیری ئه‌وینت ئۆگرم من
له نێو خۆما ده‌سووتێم، ئاگرم من
چه‌ما پشتم له ژێر باری خه‌می تۆ
گوڵم! ئه‌م باره تاكه‌ی هه‌ڵگرم من؟
<> <> <> <>
به‌هاره و كورده‌واری خه‌مڕه‌وێنه
كه‌ژ و لاپاڵ و نواڵه دڵڕفێنه
به سروه گوڵ هه‌موو خه‌مڵیوه ئه‌مڕۆ
به‌هاری من! ئه‌تۆش چاوان هه‌ڵێنه
<> <> <> <>
ئه‌وا زستانه به‌ندی به‌ندی به‌ندم
نه‌ماوه پێكه‌نین و قام و به‌ندم
به‌جێتهێشتم له داوی به‌ند و باوا
كه‌چی ده‌تگوت: له‌به‌ر تۆ لێره به‌ندم
<> <> <> <>
وه‌كوو كوێستانی ته‌مگرتووی وڵاتم
له شه‌وگاری خه‌ما داماو و ماتم
به‌ڵام نووری هومێدم هه‌ر له دڵدا
هه‌تا هه‌م چاوه‌ڕوانی ڕۆژهه‌ڵاتم
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌رهه‌مه‌كانی كاک عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار):
1. شاری وێران - كۆمه‌ڵێک وتار، ئینتیشاراتی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییووبی، 1364(1986)، ورمێ
2 . بزه‌ی زه‌مه‌ند - شێعر، جه‌عفه‌ری حوسێن‌پوور(هێدی) بڵاوی كردۆته‌وه، 1372(1993)، ئاڵمان
3. كارمامز - ڕۆمان، جه‌عفه‌ری حوسێن‌پوور(هێدی) بڵاوی كردۆته‌وه، 1378(1999)، هۆله‌ند
4. ده‌روێش - ڕۆمان، چاپ نه‌كراوه
5. بزه‌ی ژیان - ڕۆمان، چاپ نه‌كراوه
6. بێده‌نگیی ده‌ریا - ڕۆمان، نووسینی ژان بڕوولێر(ڤێركۆر)، وه‌رگێڕانی عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار) و سه‌لاحه‌ددینی ئاشتی، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر، 2001
7. هه‌نگاو - كۆمه‌ڵێک شێعری نوێی شاعیرانی كوردستانی ئێران، ده‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌ددینی ئاشتی ئاماده‌ی كردووه، چاپ نه‌كراوه
8. كۆمه‌ڵێک كورته چیرۆک و بابه‌تی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی، چاپ نه‌كراون.
م - هێدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|