ئه‌و گوڵه‌ی مه‌شهووری گشت عاله‌م بوو، كوا؟ یادی به‌خێر
لوتفی وی ده‌رمانی ده‌ردی من بوو، كوا؟ یادی به‌خێر
چۆن ده‌بێ فیكری نه‌بێ؟ تیری له جه‌رگم كارییه
ئه‌و ده‌مه‌ی بوومه نیشانه‌ی تیری وی، یادی به‌خێر
من ده‌ناڵێنم كه بولبول بۆ له گوڵزارا نییه
ئه‌و ده‌مه‌ی بولبول ده‌هاته گوڵشه‌نم، یادی به‌خێر
یار كه ده‌یفه‌رموو وه‌فادارم به عه‌هدی ئاشقی،
چۆن له بیری كه‌م كه‌لام و خه‌نده‌كه‌ی؟ یادی به‌خێر
گه‌ر به غه‌مزه‌ی چاوی مه‌ست و زه‌رده‌خه‌نده‌ی لێوه‌كه‌ی،
شێت و شه‌یدای كردم و ڕۆیی له لام، یادی به‌خێر
چۆن بژیم بێ تۆ گوڵم؟ ئه‌وڕۆ كه دوور كه‌وتووی له من
گشت جیهان زیندانه بۆ من، ئیشقی تۆ یادی به‌خێر
ڕووحه‌كه‌م! تاكه‌ی وه‌كوو مه‌جنوونی شه‌یدا ناڵه كه‌م؟
هه‌ر له سه‌ر شه‌رتی قه‌دیمم، شه‌رته‌كه‌ت یادی به‌خێر.
هاشم نانه‌وازاده‌گان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )